ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی دا کە سیستمێکی نوێی پەنابەری دابنێت کە کۆچبەرانی نایاسایی "لە ماوەی چەندڕۆژێک یان چەند هەفتەیەکدا" دیپۆرت بکاتەوە.
ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی دا کە سیستمێکی نوێی پەنابەری دابنێت کە کۆچبەرانی نایاسایی "لە ماوەی چەندڕۆژێک یان چەند هەفتەیەکدا" دیپۆرت بکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێن دەدات سیستەمێکی نوێی پەنابەری بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چارەسەریقەیرانی کۆچبەری بکات
لە چاوپێکەوتنێکدا کە سوناک بە . توک تى فى، کە ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی ئاماژەی پێکردوە کە ، بەبۆنەی دەستبەکار بونی 100 ڕۆژەی سەرۆکایەتییەوە، لەو بۆنەیەدا سوناک ڕایگەیاندوە، ئەو پلانە دەچێتە پێشەوەو دەستبەکار دەبێت بۆ ناردنی ئەو کەسانەی بە بەلەمیبچوک هاتون و دێن بۆ ئەودیوی کەناڵی ئینگلیزی.بە دڵنیایەوە ڕەوانەی ڕواندا دەکرێن .
ئاماژەش بەوەدرا کە لە کاتێکدا کێشەی یاسایی دروست دەبێت، لەگەڵ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەبێت چارەسەربکرێت، بۆیە سوناکیشلە چاوپێکەوتنەکەیدا دانی بەوەدانا کە قەیرانی کۆچبەران یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی حکومەتەکەی.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە ڕایگەیاندووە کە " گاڵتەجاڕییە" کە لە سەدا ٣٠ ی ئەو کەسانەی کە گوایە پەناخوازن لەئەلبانیاوە هاتوون و ستایشی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی خەڵک بۆ وڵاتەکەی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنە نوێیەکەی لەگەڵ فەرەنسا بەو مانایە دێت کە زیادبوونی دەوریە لە سەرانسەری کەناڵی ئینگلیزی پێشترکاریگەری لەسەر ژمارەی ئەو کۆچبەرانە هەبووە کە دەپەڕنەوە بۆ
بەریتانیا.
دەشڵێت "ئەو سیستمەی کە پێویستمانە و دەمەوێت بیخەمە ڕوو، ئەو سیستمەیە کە ئەگەر بە نایاسایی هاتیتە ئێرە پێویستە بە خێراییدەستبەسەر بکرێیت و دواتر لە چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەکدا گوێبیستی داواکارییەکانیان دەبین نەک مانگ و ساڵێک. ئەوکات دەبیت"بەسەلامەتی ڕوانەی شوێنێکی تربکرێت ."
سوناک لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا وتی: ئەگەر ئەم کارە بکەین، لێشاوی هاتنی پەنابەران بۆ بەریتانیا دەشکێنێت.
ئەم چاوپێکەوتنە لە کۆتایی هەفتەیەکی دیکەی پڕ لە تەحەدا بوو بۆ سەرۆکوەزیران کە تا ئێستاش پارتەکەی بە ٢٠ خاڵ لە دوای پارتیکرێکاراندایە لە ڕاپرسییەکاندا.