ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

جەژنی خاوەنکار، جەژنی ڕاپەڕین،سەرهەڵدان و خەبات بە دژی جەهل و تاریکی پیرۆز بێت

جەژنی خاوەنکار، جەژنی ڕاپەڕین،سەرهەڵدان و خەبات بە دژی جەهل و تاریکی پیرۆز بێت
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ڕاگه‌یاندنێکیان بڵاوکردۆته‌وه‌

ئەمسال لە هەلومەرجێکدا جەژنی خاوەنکار پیرۆز دەکەین کە ڕاپەڕینێکی جەماوەری بە دژی ڕژیمی ئێران لە کوردستانەوە چەخماخەی لێدراوە و سەرتاسەری جۆغڕافیای سیاسی بە ناوی ئێرانی لە خۆ گرتووە.
گەلانی وەزاڵە هاتوو لە زوڵم و زۆرداریی داگیرکەری ئێرانی، بە ورە و ئیرادەی پۆڵایینەوە ڕژاونەتە سەر شەقام و دروشمی نەمان بۆ دیکتاتۆر و نەسرەوتن تا سەرکەوتن دەڵێنەوە.
ڕاپەڕین بە دژی زۆرداری بەشێکە لە فەلسەفەی ئایینی یاری و پێڕەوانی ئایینی یارسانی ئەرکدار دەکا تاکوو بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تاریکی و داکۆکی لە ڕووناکی و لە ڕۆڵەکانی نیشتمان بە گشتی و شەهیدان و گیانبەختکردوان بە تایبەتی ، دژ بە داگیرکەری ئێرانی خەبات بکەن و بە هەموو تواناوە پێویست بەم ڕاپەڕینەوە بن.
دژایەتیکردنی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە گەڵ پێڕەوانی ئایینی یارسانی و نەتەوەی کورد بە گشتی، حاشاهەڵنەگرە و کەم نین ئەو کەسانەی تەنیا بە هۆی یارسانی بوونەوە ڕووبەڕووی زەبر و زەنگ و کوشتن و شکەنجە و زیندان و ئێعدام بوونەتەوە.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و گیانبەختکردوانی ڕاپەڕینی نوێی گەلەکەمان، سڵاو دەنێرێ بۆ هویر و هزر و باوەڕ و ئیرادەی پۆڵایینی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی خاوەنکار لە پێڕەوانی ئایینی یاری دەکا.
لەم هەلومەرجە دا کە ڕاپەڕینێکی بەرفراوان بە شێوەیەکی سەرتاسەری بە دژی ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی لە ئارا دایە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆڤانەترین شێوەکان خەریکی سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووە و کوردستانی غەرقی خوێن کردووە و سەدان ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە گیانی پاکیان بەختی ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی کورد و کوردستان کردووە، ڕێبەرانی ئایینیی یارسان بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی ڕایانگەیاندووە کە جەژنی کۆتایی خاوەنکار بەڕێوە نابەن.
 
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی و سپاس و ڕێز، هەڵویستی ڕێبەرانی ئایینی یاری بەرز دەنرخێنێ.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی
٤ی نوامبری ٢٠ ٢٢ی زایینی

1 ساڵ و 4 مانگ و 16 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جەژنی خاوەنکار، جەژنی ڕاپەڕین،سەرهەڵدان و خەبات بە دژی جەهل و تاریکی پیرۆز بێت

جەژنی خاوەنکار، جەژنی ڕاپەڕین،سەرهەڵدان و خەبات بە دژی جەهل و تاریکی پیرۆز بێت

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)