بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کرد کە "ئێحسان ڕۆستەمی" چالاکی کولتووریی کورد، خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی تاران، لە لقی پێنجی لێکۆڵەری دادگای گشتی و شۆڕشی ناحیەی ٣٣ی تاران، بە سەرۆکایەتیی لێکۆڵەر جەلایر، تۆمەتی “بەغی”ی خرایە پاڵ.
ئێحسان ڕۆستەمی دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە ناوبراو لە ڕێكەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی ئێڤین ڕاگوێزرابوو.