لە شاری بروجێردی سەر بە پارێزگای لوڕستان، دوو کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی ماڵان خنکان و دوو کەسی دیکەش ژەهراوی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
قودرەتوڵڵا وەلەدی، قایمقامی بروجێرد ڕایگەیاند، ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڤێلایەک لە ناوچەی تەک درەختی ئەشتەرینانی شارەکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش ژەهراوی بوون، گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و تەندروستییان ناجێگیرە.
دەگوترێ هەر چوار کەسەکە پیاون و خەڵکی پارێزگای خوزستانن و بە میوانی هاتبوونە شاری بروجێرد.