ماوەی دوو رۆژە هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزەکەی لاهور جەنگی دەستی پێکردووەو فەرمانی دەستگیرکردنیان لە لایەندادوەرەوە بەفەڕمی بۆ دەرکراوە
ماوەی دوو رۆژە هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزەکەی لاهور جەنگی دەستی پێکردووەو فەرمانی دەستگیرکردنیان لە لایەندادوەرەوە بەفەڕمی بۆ دەرکراوە
شەوی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە هێزێکی تایبەتی ئاسایش کەسایەتییەکی نزیک لە لاهور جەنگی بەناوی ئاکۆ نامیق فەرەج نەورۆڵیدەستگیرکردووە.
بەپێی زانیارییەکان دەستگیرکردنی ئەو کەسایەتییە، پەیوەندی بەو هەڵمەتەوە هەیە کە بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزەکەی لاهورجەنگی دەستی پێکردووە.
سەرچاوەیەک راگەیاند تەنیا لە هەڵەبجە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ١٢ کەسی دیکە دەرچووە.
هاوکات لە شاری سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی پلەدارێکی ناو هێزی دووپشکی لاهور جەنگی درا بە ناوی رەنجە شێخ خالید بەڵامدەستگیر نەکرا.
هێزەکەی لاهور جەنگی بە هێزی دوو پشک ناسراوە، ژمارەیان نزیکەی ٢٠ ٠ کەس دەبێت و چەک و جلوبەرگی تایبەتیان بۆ ئامادە کراوە.