لە ماوەیچەند رۆژی ڕابردوودا، دوو پەرستاری خەڵکی کرماشان کە لە سەنتەری دەرمانیی سەر بە زانکۆی پزیشکیی کرماشان کاریان دەکرد، بە هۆکاری گوشاری درێژخایەن و ماندوویەتی پیشەیی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز، "شەیدا ئەرزانی" پەرستار لە نەخۆشخانەی "ئیمام ڕەزا"ی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها شەوی شەممە ٢٢ی سەماوەز، "میلاد مروەتی" ٢٥ ساڵە و پەرستار لە ئورژانسی نەخۆشخانەی خومەینی لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو لە کۆتا پۆستی ئینستاگرامیی خۆیدا نوسیبووی: "ویستم کۆتایی بە خەم بێنم، بەڵام نەمتوانی.. خۆمم کۆتایی پی هێنا".
سەعید مورادی وەفا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پەرستارانی کرماشان بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامیی تایبەتیی خۆی، ئەم ڕووداوەی بە بڕیارێکی کەسی دانەناوە، بەڵکوو هۆکارەکەی بۆ کەڵەکەبوونی قەیرانەکان و پووکانەوەی کادری دەرمانیی نیزامی پەرستاری لە ئێراندا گەڕاندووەتەوە.