بە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شاری پیرانشار لە یەک ڕۆژدا بۆ چوار کەس زیادی کردووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماەز، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ پێشکەشکردنی هیچ فەرمانێکی قەزایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هەژار تورجی کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی کۆپەڕ و ڕزگار خوانپایە کوڕی محەممەدئەمین دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان كراوە لەبەردەستدا نییە.