هونەرمەند نێڤین مەندوور دوای ئەوەی ئاگر لە شوقەکەیدا کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی
هونەرمەند نێڤین مەندوور دوای ئەوەی ئاگر لە شوقەکەیدا کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی
بەداخەوە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆدا لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
ناوبراو لە ماوەیکی کورتدا لە ژیانی هونەریدا جێپەنجەیەکی ڕوونی لەسەر خەڵک بەجێهێشت
ڕۆژی چوارشەممە هونەرمەند شێریف ئیدریس گیانلەدەستدانی خانمە ئەکتەری میسری نێڤین مەندووری لە تەمەنی 53 ساڵیدا ڕاگەیاند
لە ئەوەش دوای ئەوەی ئاگر لە شوقەکەیدا کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی
ئیدریس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی
جگە لە خودا هیچ خودایەک نییە
هاوڕێی ئازیز و میهرەبانم نێڤین مەندوور لە ژێر چاودێری خودادایە خوای گەورە ڕەحمی پێبکات و ئارامی پێببەخشێت
وە هەروەها لە لێدوانەکانیدا بۆ هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکان ئاشکرایکردووە کە مەندوور بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوقەکەی لە ئەسکەندەریە گیانی لەدەستداوە، کە بووەتە هۆی خنکاندنی پێش ئەوەی هیچ هەوڵێک بۆ ڕزگارکردنی بدرێت.
نێڤین مەندوور خانمە ئەکتەرێکی میسری بوو، لە ساڵی ٢٠٠٣ بە فیلمی ئێلی بالی بالەک (چی لە مێشکمدایە) شانبەشانی ئەستێرە محەممەد سەعد هاتە ناو گۆڕەپانی هونەرەوە.
کە فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و ڕۆڵی فەیحا ی گێڕا کە هاوسەری ئەفسەر ڕیاد ئەلمەنفلوتی بوو. پاشان نێڤین بەشداری لە زنجیرەی I’m Coming Back to You, Alexandria کرد، لەگەڵ هونەرمەند خالد ئەلنەباوی، کە لە ساڵی ٢٠٠٥ نمایشکرا
جێی باسە کە لە دوای ئەوە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ لە چاوی کامێرەدا ون بوو، تەنها بۆ ئەوەی لەم دواییانەدا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوت و باسی هۆکارەکانی نەبوونی لە دیمەنی هونەریدا بکات بۆ ئەو هەموو ساڵە.
سەرچاوە:- میدیای عەرەبی
وەرگێڕان و ئامادەکردنی ئایندە