دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا ڕاگرت
دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ تورکیا ڕاگرت
محەمەد حوسێن، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی بو لێکۆلینەوەی ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند، دادگاکەی پاریس بڕیاری خۆیدا لەسەرکەیسی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە تورکیاوەو هەناردەی نەوت لە هەرێمەوە بۆ تورکیا رادەگرێت.
پێشتر عێراق لەسەر ڕێگا نەدانی تورکیا بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆرییەوە، سکاڵای دژی تورکیا تۆمارکردووە،داوای ٢٦ ملیار دۆلار قەرەبوو لە تورکیا دەکاتەوە، هاوکات ڕێگاگرتن لە بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت.
بەپێی زانیارییەکان ئەگەر بڕیارەکە دەرچووبێت، دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ نایاسایی بوونی یاسای نەوت و گاز، دەبێته دووەم گورزلە حکومەتی هەرێم و پێدەچێت دۆخێ نوێ بهێنێتە ئاراوە.
هاوکات دەنگۆی ئەو هەواڵ و بڕیارە لەکاتێکدایە محەمەد سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێک لە پاریسە و نێچیرڤان بارزانیشسەرۆکی هەرێم بە سەردانێک لە تورکیا و لای رەجەب تەیب ئەردۆگانە.