ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

یەکێتیی ئەورووپا باس لە قەیرانی کۆچ دەکات و بیر لە دانانی سیاج لەسەر سنوورەکان دەکاتەوە

یەکێتیی ئەورووپا باس لە قەیرانی کۆچ دەکات و بیر لە دانانی سیاج لەسەر سنوورەکان دەکاتەوە
ڕەحیم هەورامی

یەکێتیی ئەورووپا باس لە قەیرانی کۆچ دەکات و بیر لە دانانی سیاج لەسەر سنوورەکان دەکاتەوە

یەکێتیی ئەورووپا باس لە قەیرانی کۆچ دەکات و بیر لە دانانی سیاج لەسەر سنوورەکان دەکاتەوە

 

دوێنێ پێنجشەممە، وەزیرانی کۆچبەری یەکێتیی ئەورووپا کۆبوونەوە و تاوتوێی چارەسەرەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری نایاسایی کرد.  وە سەبارەت بە گەڕانەوەی خەڵکێکی زیاتر وە ئاماژەش بەوە درا لە ژێر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ژمارەی کۆچبەران، مەترسیدارە لە کاتێکدا دۆخێکی مشتومڕ لەسەر دانانی سیاج لەسەر سنوورەکان و دامەزراندنی سەنتەری پەنابەری لە دەرەوەی ئەوروپا، بەپێیڕۆژنامەی "لا بانگۆدریا"ی ئیسپانی.

 

یلڤا جۆهانسۆن، کۆمیساری ناوخۆی ئەوروپا لە میانی گفتوگۆکانی نێوان وەزیرانی کۆچبەری یەکێتی ئەوروپا وتی، "ئێمە زیادبوونی خێرالە ژمارەی کۆچبەرانی نایاساییدا هەیە، هەروەها ڕێژەی گەڕانەوەی زۆر کەممان هەیە و پێموایە لێرەدا دەتوانین پێشکەوتنێکی زۆربەدەستبهێنین".

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیمارک و هۆڵەندا و لاتڤیا لەو وڵاتانەن کە داوای فشاری زیاتر دەکەن لە ڕێگەی ڤیزا و هاوکاریگەشەپێدان لەسەر نزیکەی 20 وڵات.

 

ئاژانسی ئەوروپا بۆ پاسەوانی سنوور و کەناراوەکان (فرۆنتێکس) لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 330 هەزار هاتنی نایاسایی تۆمارکردووە،کە ئەمە بەرزترین ئاست لە ساڵی 2016ەوە، دادەنرێت . لەگەڵ زیادبوونێکی بەرچاو لە ڕێگای باڵکانەکانی ڕۆژئاوا تۆمارکراوە، و تەنهانزیکەی یەک لەسەر پێنجی ئەو کەسانە لە ساڵی ڕابردوودا گەڕێنراونەتەوە، لەبەگوێرەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، هەماهەنگی لەلایەن یەکێتیئەوروپا بەربەستێکی دیکەیە.

 

دانوستانەکانی وەزیرەکان پێش کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دێت کە لە ٩-١٠ ی شوباتدا بەڕێوەدەچێت کە هاوکاتچاوەڕوان دەکرێت داوای ناردنەوەی کۆچبەرانی زیاتر بکەن.

 

وەزیری کۆچبەری هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، کە ئەو بە هەمو شێوەیەک کراوەیە بەرامبەر بە بودجەی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەربەستە سنوورییەکان،بەڵام جۆهانسۆن هەوڵیدا بیرۆکەکە بخاتە بواری جێبەجێ کردن و وتی "ئەگەر پارە بۆ دیوار و سیاج خەرج بکەین، پارە بۆ شتی دیکەنامێنێت".

 

ڕێکخراوی ناحکومی ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارک ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە بە پاڵنانیسیستماتیکی خەڵک لە سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بە پێشێلکردنی مافی پەنابەرییان وەسفی کردووە، وتی: وڵاتانی ئەندامییەکێتی ئەوروپا بەردەوامن لە قورسکردنی دەستڕاگەیشتن بە پاراستنی نێودەوڵەتی تا دەتوانن قورسی دەکەن .

ئا:رەحیم هەورامی


1 ساڵ و 10 مانگ و 7 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکێتیی ئەورووپا باس لە قەیرانی کۆچ دەکات و بیر لە دانانی سیاج لەسەر سنوورەکان دەکاتەوە

یەکێتیی ئەورووپا باس لە قەیرانی کۆچ دەکات و بیر لە دانانی سیاج لەسەر سنوورەکان دەکاتەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)