لە ووڵاتی ژاپۆن بەهۆیی بەفرو باوبۆرانەوە ١٢ شەمەندەفەر پەکی دەکەوت و زیاتر لە ٧ هەزار نەفەر لەناو شەمەندەفەرەکانداماونەتەوە تادرەنگانێکی شەوی ڕابردوو..
لە ووڵاتی ژاپۆن بەهۆیی بەفرو باوبۆرانەوە ١٢ شەمەندەفەر پەکی دەکەوت و زیاتر لە ٧ هەزار نەفەر لەناو شەمەندەفەرەکانداماونەتەوە تادرەنگانێکی شەوی ڕابردوو..
بەهۆی بارینی بەفر و سەرماو سۆڵیەکی زۆرەوە هاتوچۆ و گواستنەوە لە بەشێکی زۆری ووڵاتی ژاپۆندا پەکخرا. وە زیاتر لە ٧هەزار کەسلەناو شەمەندەفەرەکەدا بوون تا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو
بارینی بەفرێکی زۆرو تەمومژێکی چڕهاتوچۆ و گواستنەوەی ژاپۆن پەکدەخات
تۆڕی پەخشی ژاپۆنی (NHK) دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلەکان لەسەر زۆرێک لە ڕێگاکان گیریان خواردووە، و زیاتر لە 12 شەمەندەفەر لە ڕۆژئاوای وڵات بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پەکیان کەوتووە، نزیکەی 7 هەزار کەس لەناو شەمەندەفەرەکەدا بوون، لەدرەنگانی شەودا.
سەرۆکی کۆمپانیای جەی ئاڕ وێست هاسێگاوا کازواکی داوای لێبوردنی لە کڕیارەکانی کرد کە ناچاربوون بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگەیبارودۆخی سەخت بگرن، ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆمپانیاکە بڕی بەفربارینی بە کەم سەیرکردووە و نەیتوانیوە سیستەمی توانەوەی بەفرلەسەر ڕێڕەوەکان چالاک بکات، سوێندی خواردووە پێشکەوتنەکان ئەنجام بدات.
بەرپرسانی کەشناسی هۆشدارییان دا لەوەی کەڵەکەبووی بەفر و ڕێگا سەهۆڵییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی پچڕانی زیاتری گواستنەوەی گشت وپەک کەوتنی کاری هاوڵاتیان لە زۆربەی ناوچەکانی ووڵاتدا هەروەها داوایان لە خەڵک کرد کە ئاگاداری بەفربارین لە سەربانەکان و ئەگەریڕووداوەکانیش لە کاتی پرۆسەی لابردنی بەفردا زۆربن.
ئا:لانە عزیز حمە