کەشناسی وادەی شەپۆلێکی بەفر و بارانی راگەیاند
کەشناسی وادەی شەپۆلێکی بەفر و بارانی راگەیاند
وردەکاری
کەشناسی وادەی شەپۆلێکی بەفر و بارانی راگەیاند
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، "بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیلە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، چاوهڕوان دەکرێت ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠ ٢٣، شەپۆلێکى بارینی باران وبەفر روو لە هەرێمی کوردستان بکات."
ڕاشیگەیاندووە، "شەپۆلەکە تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێتØ› سەرەتای کاریگەریى ئەم شەپۆلەش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەنمە باران و بەفر بارین دەبێت."
ئاماژەبەوەشکراوە، "رۆژى یەکشەممە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە رۆژى دووشەممە وسێشەممەدا، کاریگەریى ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت و باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سەختەکانیش بەفردەبارێت."