بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە داواکارین هەموو ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی لە دژی خەڵکی کوردستان دەرکراون هەڵبوەشیندرێنەوە
بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە داواکارین هەموو ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی لە دژی خەڵکی کوردستان دەرکراون هەڵبوەشیندرێنەوە
دەقی راگەندراوی پەرلەمانی کوردستان:
بەداخەوە جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵیی عێراق، بڕیارێکی دیکەی لە دژی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەرکرد و ئومێدی ڕێککەوتن وهەماهەنگیی زیاتری نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵیی زۆر کەمکردەوە و بووە سەرەتای گرژکردنەوە ناکۆکییەکان.
دادگای فیدڕاڵی، چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسکەوتەکانی دەدات. وێڕای ئەوەی کە گومان لەسەر دەستووریبوونی کۆی دامەزراوەکەش هەیە و پێویستە بەپێی بنەماکانی دەستوور دابمەزرێندرێت و ڕێز لەمافەکانی تەواوی پێکهاتەکان بگرێت و دادپەروەری و وەکیەکی لەنێوان هەمووان بەدیبهێنیت.
ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیان و قووتی فەرمانبەران و سەرجەم خەڵکی کوردستان وخزمەتگوزارییە گشتییەکان. کاریگەریی خراپیش دەکاتە سەر ئەو لەیەککنزیکبوونەوە و لیکتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتبوونەئاراوە و خەڵکی هەموو عێراق بە ئومێدبوون ببێتە سەرەتای کۆتایی ناکۆکییەکانی نێوانیان و جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان وگێڕانەوەی مافی هەموو ناوچەکان.
ئەو بڕیارەی دادگا دەبێتە هۆکارێک بۆ فرانبوونی درزی نێوان ڕێککەوتن و پێکهاتنی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق و لەبری نزیککردنەوەیهاووڵاتییان و هێزە سیاسییەکان، پتر لە یەکیان دووردەخاتەوە و کێشە و ناکۆکی و ئاستەنگەکانی عێراقیش زیاد دەکات.
بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە داواکارین هەموو ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی لە دژی خەڵکی کوردستان دەرکراون هەڵبوەشیندرێنەوە و جارێکیدیکە دەرگا بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن بکرێتەوە.
دادگا و بنەماکانی یاسا بۆ لێکتێگەیشتن و لەیەکەوەنزیکبوون و دادپەروەرییە، نەک بۆ دوورکەوتنەوە و ترازان و خۆسەپاندن.
پهرلهمانی کوردستان