ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان:
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه بە نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاساکان و ههروههارێکهوتنهکانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
ئه‌م بڕیاره هیچ خزمه‌ت به سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا ناکات، به پێچه‌وانه‌وه، له‌دژی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یه که له ساڵی رابردوو،عێراقی له قه‌یرانێکی سه‌خت ده‌رباز کرد بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و له‌کاتێکیشدایه که پێشڤه‌چونێکی باش له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان وحکومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و گرفته‌کانی رابردوو.
ئێمه پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگه‌یاندووه کە دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه‌و پێویسته پێداچوونه‌وه به پێکهاته‌ی ئه‌ودادگایه‌دا بکرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌کی نوێ که به‌پێی حوکمه‌کانی ده‌ستور بێت به تایبه‌ت حوکمه‌کانی ماده‌ی 92 که به روونی باس له‌میکانیزمه‌کانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌کات.
ناکرێت له قۆناغێکی هه‌ستیاری وه‌ک ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدرالی به چاوی زۆرینه‌و که‌مینه بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوانپێکهاته‌کانی عێراقدا بکات به تایبه‌ت بابه‌تی موچه‌و قوتی خه‌ڵک که ده‌بێت دوور بێت له هه‌ر گوشار‌و ده‌ستێوه‌ردانێکی سیاسی یان به‌ناویاسایی.
لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین له‌شوێنی ئاڵۆزترکردنی کێشه‌و گرفته‌کان، به‌دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستوری و یاساییدابگه‌ڕێن و له هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌کی نوێ بۆ پێکهێنانی دادگای فیدراڵی که تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێک به بێ ره‌چاوکردنیزۆرینه یان که‌مینه پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆکی ده‌ستوری ساڵی 2005، که هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه جێبه‌جێ بکرێت.
دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان