ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پەیامێکی توند لە مەسعود بارزانییەوە

پەیامێکی توند لە مەسعود بارزانییەوە
Rudaw24

پەیامێکی توند لە مەسعود بارزانییەوە

پەیامێکی توند لە مەسعود بارزانییەوە

 

‎بەپەلە… مەسعود بارزانی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە

‎دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتیی عێراق و کوردستان

‎بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

‎جێگەی داخە جارێکی تر دادگەی فیدڕاڵیی عێراق هەڵوێستێکی تری دوژمنکارانەی بەرانبەر هەرێمی کوردستان نیشان دا و، ڕێگری لەوە کرد ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بێت کە بڕیار بوو لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

‎لێرەدا مەبەست بڕە پارە نیە بەڵکو، کێشە سەرەکییەکە پێشێلکردنی ماف و پڕەنسیبە. هەموو لایەک ئاگادارن کە بەشداریی ئێمە لە هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی ڕوون و تێروتەسەل بووە کە هەموو لایەنەکان ڕێککەوتنیان لەسەر کردووە. دابینکردنی بەشێک لە شایستە دارییەکانی هەرێمی کوردستانیش کە مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، بەشێک بووە لەو بەرنامەیە و ڕێککەوتنی لەسەر کراوە. بۆیە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگەی فیدڕاڵ، بەر لەوەی دژی هەرێمی کوردستان بێت، دژی پڕۆسەی سیاسی و دژی حکوومەتی عێراقی و دژی بەرنامەی خودی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەتیشە.

‎جێگەی سەرسوڕمانە هەر کات کەشێکی ئیجابی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووبێت و دەرفەتێک بۆ چارەسەریی گرفتەکان هاتبێتە ئارا، دەستبەجێ دادگەی فیدڕاڵی کاری بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە کردووە و بە بڕیارێکی دوژمنکارانە دەرفەتەکەی لەبار بردووە و بووەتە هۆی ئاڵۆزتربوونی کێشەکان. دیارە ئەجیندایەکی گوماناوی جێبەجێ دەکات و جێگەی دادگەی شۆڕش (محکمة الثورة)ـی ڕژێمی پێشووی گرتووەتەوە.

‎لێرەدا داوا لە حکوومەتی عێراقی و لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەکەم هەڵوێستی خۆیان لەمەڕ ئەو پێشێلکاری و دژایەتیکردنە نیشان بدەن کە لەلایەن دادگەی فیدڕاڵی لە دژی بەرژەوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

‎مسعود بارزانی
‎25ی کانوونی دووەمی 2023


1 ساڵ و 9 مانگ و 27 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامێکی توند لە مەسعود بارزانییەوە

پەیامێکی توند لە مەسعود بارزانییەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)