موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ کاری سیاسی
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ کاری سیاسی
بەپێی راپۆرتێک، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ کاری سیاسی و ھەوڵدەدات سوود لەو ناکۆکییە سیاسییەوەربگرێت کە لە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دروستبووە.
تۆڕی هەواڵی The Arab Weekly لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، موقتەدا سەدر گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئێستا کاتێکی گونجاوەبەشێوەیەکی راستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ کاری سیاسی و چەقی چالاکییەکانیشی "دژایەتی لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران" دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەدر لە میانی پێشوازیکردنی لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئاماژەی بە نزیکی گەڕانەوەی بۆ پرۆسەیسیاسی کردووە و ھێرشی کردووەتە سەر لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران و وشەی کەنداوی عەرەبی بەکارھێناوە لەبری کەنداوی فارس.
هەروەها، داوای لە یاریزانەکان کردووە خۆیان فێری زمانی ئینگلیزی بکەن، لەبەرئەوەی زۆرێک لە سیاسییەکانی عێراق کە لە ئێران بوونعەرەبییەکەیان فارسی بەسەردا زاڵە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەدر ھەوڵی قۆستنەوەی ئەو پەرتەوازەییە دەدات کە لەنێو چوارچێوەی ھەماھەنگی دەرکەوتووە، لە دەرئەنجامیناکۆکی نێوان نوری مالکی و قەیس خەزعەلی.
موقتەدا سەدر لە 29ـی ئابی ساڵی رابردوو دوای چەندین ھەوڵ بۆ پێکھێنانی حکومەت لە پرۆسەی سیاسی کشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەیلایەنگرانی چوونە ناوچەی سەوز و رووبەرووی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بوونەوە و ماوەیەکیش چوونە ناو بینای پەرلەمانەوە.