لەماڵەکەی جۆو بایدندا لە ویلایەتی دێلاوێر شەش بەڵگەنامەی نهێنی دەستیان بەسەردا گیرا
لەماڵەکەی جۆو بایدندا لە ویلایەتی دێلاوێر شەش بەڵگەنامەی نهێنی دەستیان بەسەردا گیرا
بەرپرسانی وەزارەتی داد کە راسپێردرابوون بە پشکنینی
ماڵەکەی جۆو بایدن لەماوەی ١٣ کاتژمێردا توانیان دەست بەسەر شەش بەڵگەنامەی نهێنیدا بگرن.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، لەماڵەکەی جۆو بایدندا لە ویلایەتی دێلاوێر شەش بەڵگەنامەی نهێنی دەستیان بەسەردا گیراوە و هەندێکیان لەرۆژی هەینیدا لەشوێنی حەوانەوەی لە وێڵمینگتن دەستیان بەسەرداگیراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەکابینەکەی ئۆبامادا.
بۆب باوەر راوێژکاری پێسووی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی داد ئەو بەڵگەنامانەی بەدەستهێناوە کە بەبنچینەی لێکۆڵینەوەکانی دەزانێت.
باسی لەوەشکردووە، هەڵمەتی پشکنینەکە زیاتر لە ١٢ کاتژمێری خایاندووە و سەرجەم شوێنەکانی کارکردنی بایدن و کۆگاکانی لەماڵەکەیداپشکنراون، ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی داد رایگەیاندووە، ئەوان ئەو مافەیان هەیە بگەنە سەرجەم شوێنەکانی سەرۆک و نوسینەدەستییەکانی دۆسییە و یادەوەرییەکانی و سەرجەم شوێنەکەی بپشکنن کە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، لەماوەی هەفتەی رابردوودا کۆشکی سپی دانی بەوەدا ناوە چەندین بەڵگەنامە لە ماڵەکەی بایدندا دەستیان بەسەرداگیراوە، رۆژی پێنجشەممە بایدن ئەو جەنجاڵییەی لەسەر دۆزینەوەی بەڵگەنامە نهێنییە کۆنەکان کەمکردەوە کە بەشێوەیەکی نەشیاو لەناوکەلوپەلە تایبەتەکانیدا هەڵگیراون و وتی "هیچ نرخێکیان نییە".
لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا سەبارەت بەم بابەتە، بایدن وتی، "گوێ بگرن، کۆمەڵێک بەڵگەنامەمان دۆزیوەتەوە کە لە شوێنی هەڵەهەڵگیرابوون و راستەوخۆ رادەستی ئەرشیف و وەزارەتی داد کراون، وتیشی، "پێموایە ئێوەش بۆتان رووندەبێتەوە کە ئەوانە هیچ نرخێکیاننییە."
هاوکات، مێریک گارلاند، وەزیری دادی ئەمریکا رایگەیاند کە داواکاری گشتی راسپێردراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو بەڵگەنامانەی کەلەماڵەکەی بایدندا دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەرداگیراوە، وەک چۆن لە هەمان دۆسیە هەنگاوی جددیان گرتەبەر.