دوو تۆمهتبار که ههڕهشهی بڵاوکردنهوهی وێنهی تایبهتیان له چهند ژنێک دهکرد، دهستگیرکرا
دوو تۆمهتبار که ههڕهشهی بڵاوکردنهوهی وێنهی تایبهتیان له چهند ژنێک دهکرد، دهستگیرکرا
لەدوو چالاکی جیادا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی ژنێک لەبنکەی پۆلیسی زەڕایەن سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە موبایلەکەی لێ وونبووەو دەست کەسێک کەوتووە هەڕەشەیبڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانراتۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.
لەلایەکی ترەوەو پاش ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە لەڕێی هاککردنی ئەو سۆشیال میدیایانەی بەکاری دەهێنێت کەسێکهەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر،توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر موبایلەکانداو لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ک، ح، ع) و (ب، ل، ح) بەبڕیاریبەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان