یوتیوبەرێکی بەناوبانگ کۆچی دوای کرد
یوتیوبەرێکی بەناوبانگ کۆچی دوای کرد
میدیا عەرەبییەکان هەواڵی مردنی عەزیزی سعودی
بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن ئێوارەی پێنج شەممەی بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئاژانسی سوای عێراقی بەپشت بەستن بە زانیارییەکانی ئەو کەسەی لەگەڵ عەزیزدا گرتە ڤیدیۆکانیان لە یوتیوب و تیک تۆک بڵاودەکردەوە،هەواڵی مردنی عەزیزی راگەیاندوە، ناوبراو لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، عەزیز یەکێک بووە لە یوتیوبەرە دیارەکانی سعودیە، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی زۆرینە لە ئینتەرنێت بەدوای هۆکاری مردنەکەی و سامانەکەیدا گەڕاون، ئەو یوتیوبەرە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سعودیە کۆچی دوایی کردووە.
عەزیزی سعودی لە ساڵی ١٩٩٥ لە ریاز پایتەختی سعودیە لەدایکبووە و بە رەگەز سورییە، کەسایەتییەکی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانبووە و ڤیدیۆ و دەرکەوتنەکانی بینەرێکی زۆریان هەبووە، عەزیز هاوسەرگیریی کردووە و منداڵێکی چەند مانگی هەیە و لە سعودیە ژیاوە.