موقتدا سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە
موقتدا سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە
بەبۆنەى بردنەوەی هەڵبژاردەى عێراق و بوونی بە پاڵەوانى جامی کەنداو 25، رێبەرى رەوتى سەدر پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى گەلىعێراق کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـى 1ى 2023، موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا پەیامى پیرۆزبایی ئاراستەى گەل و هەڵبژاردەىعێراق کرد بەبۆنەى بردنەوەى یاریى کۆتایی پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لە بەرامبەر هەڵبژاردەى عومان.
موقتەدا سەدر دەڵێت، "سوپاسى سەرجەم هەڵبژاردە عەرەبییەکان دەکەین کە بەشدارییان کرد لەم خولەدا کە عێراقى گەڕاندەوە بۆ ریزىعەرەبی، بە پۆشاکێکى نوێ و پڕ بە خۆشەویستى و ئاشتى".
دەشڵێت، "بەخێربێن ئەى وڵاتانى کەنداوى عەرەبی بۆ عێراقى عەرەبی".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە یاریى کۆتایی پاڵەوانێتیى کەنداو 25 ، هەڵبژاردەى عێراق بەرامبەر بە هەڵبژاردەى عومان سێ بە دوو گۆڵ بردییەوە وبووە پاڵەوانى جامی کەنداو 25.
ئەمەش چوارەمین نازناوە بۆ عێراق لە مێژوی پاڵەوانێتییەکەدا و پێشتریش له ساڵانی 1979، 1984 و 1988 نازناوهکهی بهدهستهێناوه.