ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد

بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد
Rudaw24

بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد

بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌‌‌یاند، دەرگامان بۆ هەمو هێز و لایەنێک کراوەیە و دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی وبونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامڕازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دورکەوتنەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵکرد و رایگەیاند،دەرگامان بۆ هەمو هێز و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت بە رۆحێکی کوردانە و دور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی کار بۆچارەسەرکردنی بنچینەیی کێشەکان بکات و خزمەتی هاوڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی"

دەشڵێت، "دەبێت هەمومان ئەو راستییە بزانین کوردستان ئەو کاتە بەهێزترە کە متمانە لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا هەبێت و پێکەوە لەپێناوکوردستان و خەڵکەکەی خەبات بکەین".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامڕازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەکترازان و دورکەوتنەوە".

ئەمەش لەکاتێدایە، دوێنێ چوارشەمە، مه‌‌‌کته‌‌‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بهسه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی مه‌‌‌سعود بارزانی کۆبووه‌‌‌وه‌‌‌، لەراگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌ کردووه‌‌‌،"دووباره‌‌‌ی ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌‌‌ین بۆ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و گفتوگۆ‌ وچاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی گرفته‌‌‌کان" لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە ڕۆژی 7 ی 10ی 2022 لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر، لە ڕێگەی بۆمبی لکێنراوەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی، عەقید (هاوکار جاف) کرایەئامانج، لە ئەنجامدا خۆی گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی خێزانەکەشی برینداربوون، ئەم ڕووداوە جارێکی تر، گڕی لە پەیوەندییەکانینێوان یەکێتی و پارتی بەردایەوە.

لە نوێترین لێدوانیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ئه‌‌‌وه‌‌‌ی راستی بێت دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی هاوکار جاف له‌‌‌ هه‌‌‌ولێر شه‌‌‌هیدکرا، ئێمه‌‌‌ داوامان کردوه‌‌‌ تۆمه‌‌‌تباران راده‌‌‌ستی یاسا بکرێن، کێشه‌‌‌کان گه‌‌‌وره‌‌‌ کرا، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئێستاش تۆمه‌‌‌تباران، راده‌‌‌ستی یاسا بکرێن، لیژنه‌‌‌یهاوبه‌‌‌شیش هه‌‌‌بن و لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ی تێدا بکه‌‌‌ن، ئه‌‌‌مه‌‌‌ گرێ کوێره‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌ و ده‌‌‌کرێت ده‌‌‌ست به‌‌‌ قسه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ بکرێته‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاشه‌‌‌وه‌‌‌ وتومانه‌‌‌حکومه‌‌‌ت حکومه‌‌‌تی هه‌‌‌مو هه‌‌‌رێمی کوردستانه‌‌‌ و هیچ ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ک جیاواز نییه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌، ناشکرێت بۆ بابه‌‌‌تی سیاسی یان شه‌‌‌خسیی،ناوچه‌‌‌گه‌‌‌رێتی بکرێت، بۆیه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی و خه‌‌‌ڵکه‌‌‌که‌‌‌ی لا گرنگه‌‌‌، هیوادارم بێن ئه‌‌‌رکی نیشتمانی خۆیان به‌‌‌جێبهێنن و به‌‌‌شداریله‌‌‌ کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌کانی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی وه‌‌‌زیران بکه‌‌‌ن".


1 ساڵ و 10 مانگ و 3 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد

بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)