تارینا کە دەکاتە کچی سەرکەوتی کوبە بەڕێوەبەری نوسینگەی رۆژنامەوانی بافل تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەکارەکەی دورخراوەتەوەوهەڕەشەی کوشتنی لێکراوە
تارینا لەنوسینگەی بافل تاڵبانی دورخرایەوە
تارینا کە دەکاتە کچی سەرکەوتی کوبە بەڕێوەبەری نوسینگەی رۆژنامەوانی بافل تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەکارەکەی دورخراوەتەوەوهەڕەشەی کوشتنی لێکراوە
بەپێی زانیاریەکان،لاڤە حیکمەت کەدەکاتە خێزانی بافل تاڵەبانی لەگەڵ مارینی خوشکی هەڵیانکوتاوەتە سەرنوسینگەی رۆژنامەوانی بافلتاڵەبانی و لەوێ بەبەرچاوی کارمەندەکانی نوسینگەکەوە ئەشکەنجەی جەستەیی تارینایان داوە دواتریش دەریانکردوەو هەڕەشەی ئەوەیانکردوە ئەگەر جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆنوسینگەکەی ئەوا دەیکوژن.
جێی باسە پێشترو لەمانگی 7ی ساڵی رابردوو لاڤە حیکمەت جارێکیتریش هێرشی کردبووە سەر تاریناو ئەشکەجەی دابوو بەڵام سەرکەوتیکوبەو بافل دوای ئەوەی خۆیان گەیاندبوویە نوسینگەکەی لەیەکتریان جودا کردبوونەوەو ئەمەش وایکرد کەلاڤە بۆ ماوەیەک سلێمانی جێبهێڵێتو روو بکاتە سوید بۆلای رووناک خانی دایکی.