نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بەرز بوەوە
نرخی نەوت
لە بازارەکانی جیهان بەرزبوەوە
نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، درێژەی بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی سێشەممەی خۆی دا، ئەوەش بەهۆی گەشبینی بە بووژانەوەی ئابوورییچین، دوای ئەوەی کە ئەو وڵاتە رێوشوێنەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاسان کرد.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ 52 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 86 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 55 سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گەشەی ئابووریی چین لە ساڵی 2022 دا 3٠ª بەرزبووەتەوە کە زیاتر بووە لە پێشبینییەکان. زۆربەی ئابووریناسان پێیانووایە ئابووریی چینلە ساڵی 2023 دا دەتوانێت زیاتر پێشبکەوێت.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی ئۆپێک، خواستی چین بۆ بەکارهێنانی نەوت لە ئەمساڵدا 510 هەزار بەرمیل زیاد دەکات، دوای ئەوەی لە2022 دا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئەوەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتە.
تووشیتاکات تازاوا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای (فۆجیتۆمی سێکیوریتی) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "گەشبینی بە کرانەوەی زیاتری چین وگەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
نرخی زێڕ دابەزی
بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، ئەمڕۆ نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کرد، هەر ئۆنسەیەک بە رێژەی 0.3٠ª دابەزی و بە 1902 دۆلارمامەڵەی پێوەکرا.
لە مامەڵەکانی زێڕ بۆ گرێبەستەکانی داهاتووشدا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوارەوەی 1900 دۆلار دابەزی و هەر ئۆنسەیەکی بە1897 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش بەشێکی بەهۆی ئەو هەستە نەرێنییەی بازاڕە بۆ نرخی زێڕ.
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە رێژەی 0.3٠ª بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دابەزینی بەهای یەنی ژاپۆنی بوو، بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندیی ژاپۆن سوودی بانکیوەک خۆی جێگیرکرد و دەستکاری نەکرد، بۆیە ئەو دراوە بە رێژەی 2.04٠ª دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەو هۆیەشەوە بەهای دۆلاربەرزبووەوە.
ئیدوارد میر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (مارێکس) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نرخی زێڕ لە ماوەی کورتخایەندا لە سنووری1900 دۆلار جێگیر دەبێت."
ئیدوارد میر پێیوایە نرخی زێڕ لەو ئاستانەدا مامەڵەی پێودەکرێت و هێندە گۆڕانکاریی خێرا بەخۆیەوە نابینێت.