برێت مەکگورک لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لەسەر چەند تەوەرێک قسەی کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کەوا دەبێت لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئاشت ببنەوە
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەکە کە دەست ڕووداو ٢٤ کەوتوە بەرپرسانی ئەمریکی زۆر بەجدی باسیان لە کێشەکەی نێوان لاهورجەنگی و بافڵ تاڵەبانی کردوە وە باسی چەند تەوەرێکی گرنگیشیان کردوە ئەویش سەبارەت بە ئەژیی ئەمین و هاوکار جاف بۆیە
برێت مەکگورک لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لەسەر چەند تەوەرێک قسەی کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کەوا دەبێت لەگەڵلاهور شێخ جەنگی ئاشت ببنەوە و بەیەکەوە یەکێیێ بەڕێوە ببەن، هەروەها هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی داوە و کەوا یەکێتی و سنووری سەوزکەوتۆتە ژێر ئەژموونی ئیرانییەکان و مانگانە لەرێگای یەکێتییەوە لە فرۆکەخانەی سلێمانی و مەرزەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی زیاتر لەملیارێک دۆلاری ئەمرێکی بە شێوەی کاش دەنێردرێتە وڵاتی ئیران.
هەروەها سەبارەی بە ئەژی ئەمین برئت مکگورک بە بافڵ تاڵەبانی ڕاگەیاندووە بەهیچ شێوەیەک تداخلی ئیش و کارەکانی ئەژی ئەمین نەکاتو لای وڵاتانی هاوپەیمانان ئەژی ئەمین سەرۆکی ئاژانسی زانیارییە.
هەروەها سەبارەت بە کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف کەوا وەکو هاوپەیمانێکی وڵاتە هاوپەیمانەکان بەتایبەت ئەمریکا ، بە بافڵ تاڵەبانیڕاگەیاندووە کەوا دەبێت بەهەر شێوەیەک بێت ئەو تۆمەتبارانە تەسلیمی یاسا بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن چونکە ئەوان هەستاونبە تیرۆرکردنی هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا و وڵاتان.