ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

قوباد تاڵەبانی و مەکگۆرک لەگەڵ لەسەر چەند تەوەرێک ڕێکەوتن

قوباد تاڵەبانی و مەکگۆرک لەگەڵ  لەسەر چەند تەوەرێک ڕێکەوتن
Rahim hawrami

قوباد تاڵەبانی و مەکگۆرک لەگەڵ لەسەر چەند تەوەرێک ڕێکەوتن

قوباد تاڵەبانی و مەکگۆرک لەگەڵ  لەسەر چەند تەوەرێک ڕێکەوتن

 

دەقی راگەیەندراوەکە

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتیناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دۆخی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانیان تاوتوێکرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠ ٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە ئامۆس هۆکشتین، رێکخەریتایبەتی سەرۆکایەتیی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە و ئالینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ژمارەیەک راوێژکاریوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یاوەری برێت مەکگۆرکیان دەکرد، کێشە ناوخۆییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێگەی هەرێمیکوردستان لە ناوچەکەدا تاوتوێ کرا.

 

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا شاندی ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیدانبە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارتی پێشمەرگەدا. هیوای ئەوەشیان خواست کە  لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیکوردستان لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانەوە چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان بکەن.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی وزە و سیاسەتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کرا. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاندØ›  دەبێت هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال پەلە بکەن لە رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ناکۆکییانە بهێنرێت کەچەندین ساڵە هەیە.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاندØ› لەم قۆناغەداپەیوەندییەکان لە ئاستێکی باشدان و پێویستە ئەم دەرفەتە بەکاربهێنین تا رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن لەسەر بودجە و یاسای نەوت وگاز و هەموو ئاستەکانی دیکەدا بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت.

 

لەمبارەیەوە وەفدی ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە دەربڕی و ئامادەییان نیشاندا هاوکاری هەر دوو حکومەتبکەن بۆ ئەوەی بە رێککەوتنێکی گشتگیر بگەن کە لە خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستان و عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدابێت.

 


2 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قوباد تاڵەبانی و مەکگۆرک لەگەڵ لەسەر چەند تەوەرێک ڕێکەوتن

قوباد تاڵەبانی و مەکگۆرک لەگەڵ لەسەر چەند تەوەرێک ڕێکەوتن

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
info@rudaw24.net

ڕێکلام
support@rudaw24.net

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

news@rudaw24.net

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

info@rudaw24.net

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)