سعودیە و ئەمریکا لە ئامادەباشی بەرزدان دوای هۆشداریدان لە ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆ باشووری کوردستان.
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی (The Wall Street Journal) ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، سعودیە لەم دواییانەدا هۆشداریی داوه‌ته ئەمریکا، لە پلانه‌کانی ڕژێمی ئێران بۆ هێرشێکی نزیک لە لایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئامانجەکانی سعودیه و هەولێر له باشووری کوردستان.
به گوێره‌ی (The Wall Street Journal) ، بەرپرسانی سعودیە و ئەمریکا ڕایانگەیاند، سعودیە زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئەمریکادا ئاڵوگۆڕ کردووە، به پێی زانیاریه‌کان، سعودیه هۆشداری دەدات لە هێرشێکی نزیک لەلایەن ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانەوە بۆ سەر ئامانجەکانی شانشینی سعودیە و باشووری کوردستان. زانیاریه‌کان سوپای ئەمریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە ئاستێکی بەرزی ئاگادارکردنەوە.
به پێی زانیاریه‌کان، لە بەرامبەر ئەو هۆشدارییە، سعوودیە و ئەمریکا و چەند دەوڵەتێکی دیکەی دراوسێ ئاستی هۆشدارییان بۆ هێزە سەربازییەکانیان بەرزکردووەتەوە.
پێشتر ڕۆژێمی ئێران بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی نێوخۆی وڵات، له ئاستی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران، چه‌ندین جار هێرشی ناڕه‌وایی کرده سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له باشووری کوردستان.
ئه‌نجامی هێرشه‌که‌ی ڕژێم بۆ سه‌ر باشووری کوردستان ده‌یان شه‌هید و برینداری لێکه‌وته‌وه.
ڕژێمی ئێران وڵاتانی سعودیە، ئەمریکا، ئیسرائیل بە هۆکاری هاندانی خه‌ڵکی ده‌زانی، به هه‌بوونی ده‌ستیان له ناڕەزایەتییەکان دەزانێت، ئێران بە هۆکاری بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە، ئەمریکا، سعودیە و ئیسرائیلی بە بەرپرسیار زانیوە. ئه‌مه له کاتێکدایه ڕژیمی ئێران خۆی به‌رپرسیاره له ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان.
سوپای تێرۆریستی پاسداران دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان، ژمارەیەک هێرشی لە دژی کورده ئاواره‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له باشوور ئه‌نجامدا.