ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەپەلە.. مەسعود بارزانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

بەپەلە.. مەسعود بارزانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە
Rudaw24

بەپەلە.. مەسعود بارزانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

بەپەلە.. مەسعود بارزانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

 

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکا دەکات

 

ڕۆژی سێشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکا کرد کەپێکهاتبوو لە: بەڕێز برێت مەکگێرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و بەڕێزئامۆس هۆکشتین ڕێکخەری تایبەتی سەرۆکایەتیی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە و خاتوو ئالینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق و ژمارەیەک ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.

 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنیگرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و، بایەخی ڕۆڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم وزە لە ئاستی جیهانیداکرایەوە.

 

بارودۆخی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو و تێیدا سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە پێویستە ئەمساڵ لەهەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت و هیچ بیانوویەکیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناکرێت. سەرۆک بارزانیئەوەشی خستەڕوو کە خوازیاری ئەوەیە لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیاتەکان و پاڵپشتیکردنی حکوومەتی هەرێم، کۆبوونەوە و هەماهەنگیینێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بێت. پەیوەست بە چاکسازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆبەردەوامیی ئەو چاکسازییانە دووپات کردەوە.

 

بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون و شاندی میوان جەختی لە بایەخی ئاساییش وسەقامگیریی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

 


1 ساڵ و 10 مانگ و 6 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەپەلە.. مەسعود بارزانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

بەپەلە.. مەسعود بارزانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)