ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

راگەیێندراوێک لە تیمی وەزاریی پارتییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی بەشداری نەکردنتان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، واتای راکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری

راگەیێندراوێک لە تیمی وەزاریی پارتییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی بەشداری نەکردنتان  لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، واتای راکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری
Rudaw24

راگەیێندراوێک لە تیمی وەزاریی پارتییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی بەشداری نەکردنتان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، واتای راکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری

Okراگەیێندراوێک لە تیمی وەزاریی پارتییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی بەشداری نەکردنتان

لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، واتای راکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری

تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بە تیمی یەکێتی لە حکومەت دەڵێت، "بەشدارینەکردن لە هەندێک لەکۆبوونەوەکانی حکومەت و دەرچوون لە گرووپەکانی واتسئاپ، هەروەها ئامادەنەبوونتان بۆ چارەسەری کێشەکان و باسکردنی لەکۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، واتای راکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری."

 

دەقی روونکردنەوەکە:

 

‏‎دوابەدوای پەیامەکەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە زۆر بەڕوونی باسی لەو کێشانە کرد کە یەکێتی نیشتیمانیکوردستان دروستیان دەکات بەرامبەر حکومەتی هەرێم کە لە هەمانکاتدا، چارەسەرەکەشی خستەڕوو، بەڵام بەداخەوە تیمی یەکێتی لە بریگفتوگۆکردن و کۆبوونەوە، بە کاردانەوەی لاواز وەڵامیان دایەوە. بۆیە لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئەو ڕاستییانە بخەینەڕووØ›

 

‏‎بەشداری نەکردن لە هەندێک لە کۆبوونەوەکانی حکومەت و دەرچوون لە گرووپەکانی واتسئاپ، هەروەها ئامادەنەبوونتان بۆ چارەسەریکێشەکان و باسکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، واتای ڕاکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری.

 

‏‎خەڵکی کوردستان هۆشیارە و داواکارین ئێوەش بگەڕێنەوە سەر وتار و دیدار و قسەکانی ساڵانی پێشووتان کە چۆن باس لە دەستکەوت وکاروچالاکی و سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم دەکەن، ئەگەر کەموکوڕیێکیش لەم کابینەیەدا بوونی هەبێت ، ئەوا لە ئاکامی ئەو سیاسەت وڕێگریەیە کە یەکێتی پیادەی دەکات، دەتانەوێت لاوازی پێگەی حیزبی و سیاسی و دیپلۆماسی و جەماوەریتان و کێشە ناوخۆییەکانتان بەوەدابپۆشن کە ڕێگا نەدەن حوکمڕانیێکی سەرانسەری و شەفاف لە دارایی و داهات و حوکمی یاسا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدرێت و میلیشیا ئاسا ، ئەم سیاسەتەتان لەسەر خەڵکی بسەپێنن و بڵێن ئێمە ئەگەر دەنگ و کورسیشمان کەم  بێت بەڵام خۆمان فەرزدەکەین ، خەڵک و دۆست و ناحەزانیش شایەدی بۆ ئیدارەدانی ئێوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەدەن کە خەڵکەکە لە چنائارامی و بێ خزمەتگوزاریێکدا ژیان بەسەر دەبەن.

 

‏‎ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە هێز بۆ ڕێگریکردن لە کاری دزێو و دژ بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بۆ هەموو سنوورەکانی هەرێم بنێرێت ونەگوتراوە تەنیا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانییە، بەڵام لەبەرئەوەی خۆتان دەزانن چ لە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی چی دەگوزەرێت،بۆیە ڕێگری لە دەستپێشخەریێکی وا دەکەن، بفەرموون هەرچی خۆتان پێتان وایە شارەزایە و بە دڵتانە و خەڵکی خۆتانە با لەگەڵ هێزەکە بێتبۆ هەموو سنوورەکان.

‏‎

پڕۆسەی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە کابینەکانی ڕابردوو ئەنجامدراوە کە جێگرەکانی سەرۆکی حکومەت سەر بە یەکێتی و بە تایبەتیشبەڕێز (قوباد تاڵەبانی) لە ئاستی باڵای ئەم حیزبە ، لە چەندین بۆنە گوتوتانە ئاگاداری وردەکارین و لە کابینەی ڕابردوو تا ئێستا بەسەرپەرشتی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کە سەر بە یەکێتیە، کۆمپانیایێکی باوەڕپێکێراوی جیهانی تایبەتمەند لەم بوارە، سەرپەرشتیوردبینی فرۆشتنی نەوت دەکات.

 

‏‎کەس ناتوانێت لە سنووری پارێزگای هەولێر  هەڕەشە بکات، ئەوەی لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران بووە، تەنیا پەیوەندیێکی تەلەفۆنیبووە لەگەڵ برادەرێکی کۆنی خۆی، بەڵام ئەگەر بتانەوێت ئاستی ئەم کارە تیرۆرستیەی بەرامبەر (شەهید هاوکار جاف) لە پایتەختئەنجامدرا بەراورد بکەن  لەگەڵ ئەمە، ئەمە خەیاڵ پڵاویە.

ئێمە هەر لە ڕۆژی یەکەمی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف بە نامەی فەرمی داوامان لێکردن کە هاوکاربن لە لیکۆڵینەوە لە تۆمەتباران ،بەڵام ئێوە خۆتان لەم بابەتە دزیەوە و تا ئێستاش ئامادە نین تۆمەتباران بێنە بەردەم دادگا .

 

هەڵبژاردن ڕێکار و یاسای خۆی هەیە، ناکرێت لە ترسی ئەوەی دەنگەکانتان زۆر کز بووە بڕو بیانوو بدۆزنەوە، لە کوێی دونیا هەیە حیزبببێتە لەمپەر لەبەردەم پڕۆسەیێکی دیموکراسی، بفەرموون با لە پەرلەمان لە چوارچێوەی یاسا، هەر گفتوگۆیەک هەیە بکرێت، ئایا پارتی ئەمیاسایەی داناوە? مەگەر ئێوەش وەک پارتی و بگرە زیاتریش، دەستتان لە دەرکردنی هەموو یاساکانی پەرلەمان و بڕیارەکانی  حکومەتنەبووە?.

 

‏‎داواتان لێدەکەین نەبنە ڕێگر لەبەردەم بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم و لە بەرامبەردا پێویستە هاوکاربن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانتان ، ئەوکاتبەرپرسیاریەتی دیاردەبێت، ئەگەر لە گۆشتەکە بەشتان هەیە و بەشتان دەوێت، ئەوا لە گۆشتاوەکەشی کەمێک بخۆنەوە.

 


1 ساڵ و 10 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیێندراوێک لە تیمی وەزاریی پارتییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی بەشداری نەکردنتان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، واتای راکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری

راگەیێندراوێک لە تیمی وەزاریی پارتییەوە بۆ یەکێتی نیشتمانی بەشداری نەکردنتان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، واتای راکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)