لەڕووداوێکی هاتوچۆدا نزیکەی ٢٥ هاندەری هەڵبژاردەی عێراق بوونە قوربانی
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا نزیکەی ٢٥ هاندەری هەڵبژاردەی عێراق بوونە قوربانی
له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌کی زه‌یقار - به‌سره لە باشووری عێراق، رووداوێکی سه‌ختی هاتوچۆ له نێوان پاسێکی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وبارهه‌ڵگرێک رووی دا و به‌هۆیه‌وه 8 هاندەری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق گیانیان له‌ده‌ست دا و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌که‌ن، برینی به‌شێک له برینداره‌کان سه‌خته و ره‌نگه ژماره‌ی قوربانیان زیاتر ببن.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌که، رووداوه‌که به‌هۆی ناله‌باری که‌شوهه‌وا و دروست بوونی ته‌مومژی چڕه‌وه رووی داوه، رووداوه‌که‌ش له‌کاتێکدا بووه، که ئه‌و هانده‌رانه لە ڕێگادا بوون بۆ بەسرە بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یارییەکانی کەنداو 25 که ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌یعێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر ده‌بێته‌وه.