بارهەڵگرێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر وەرگەڕا
بارهەڵگرێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر وەرگەڕا
زانیاری ..
خەوو لێخوڕین دووشتی دژ بەیەکن
فازڵ حاجى وتهبێژى هاتوچۆى ههولێر ئاشکرایکردوه، کاتژمێر 2:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 120 مەتری خێرا، بارهەڵگرێک کەماستی قوتوکراوی بارکردبوو، بەهۆی تیژڕهوىو دەرچون لەخێرایی شەقام، کۆنترۆڵی لەدەستداو لەپاش خۆکێشانی بەڕاگرەکانی تەنیشتیڕێگه، ئینجا وەرگەڕا.
دهڵێت:"لەکاتی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ڕوداوەکە، دەرکەوت شۆفێرەکە خەوی لێکەوتوە لەکاتی لێخوڕین، هەربۆیە قاچی ڕەق بوە لەسەر پایدەربەوهۆیەش خێرایی زیاتر بوەو کۆنترۆڵى لهدهستداوه، لەدەرەنجامی ڕوداوەکەشدا شۆفێرەکە بەسەختی زامدار بوو لەگەڵ کەوتنەوەیزیانێکی زۆری مادی، تکایە با لێخوڕینەکانتان بەئاگاییو لەکاتێک بێت کە هیلاک نەبن".