لەبارەی شه‌هیدکردنى عه‌قید هاوکار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت به‌زۆری زۆردارى یه‌کێتیی و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک له‌ناو یه‌کێتی تۆمه‌تباربکات
تیمی یەکێتی لە حکومەت
لەبارەی شه‌هیدکردنى عه‌قید هاوکار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت به‌زۆری زۆردارى یه‌کێتیی و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک له‌ناو یه‌کێتی تۆمه‌تباربکات،
بیریان چووه له سه‌ره‌تاى رووداوه‌که‌وه ئه‌وه یه‌کێتی بوو داواى لێکۆڵینه‌وه‌ى هاوبه‌شی کرد‌و داواشی کرد لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌شداربن له‌لێکۆڵینه‌وه‌کان، که‌چی ده‌زگا ئه‌منییه‌که‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌ر زوو سیناریۆکه‌ى خۆیان بڵاوکرده‌وه‌و ده‌یانه‌وێ بیکه‌نه ئه‌مری واقیع،
تازه به‌تازه سه‌رۆکى حکومه‌ت قسه‌ى یه‌کێتی دووباره ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ با لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى بێنه ناو لێکۆڵینه‌وه‌کان، پاش چی! دواى ئه‌وه‌ىسیناریۆکانتان بڵاوکردۆته‌وه، و تەواوی بودجەی هێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و هەوڵی بڕینی قووتی سەدانقارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازه‌ش بیرتان که‌وتۆته‌وه که ئه‌م رووداوه له جه‌رگه‌ى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدراوه، پێده‌چێتسه‌رۆکى حکومه‌ت ئاگاى لێ نه‌بێ یان نه‌یه‌وێت ئاگاى لێبێت هه‌ر له‌و جه‌رگه‌ى هەولێرە هێزێکى یاخى و له‌یاسا ده‌رچوو هەڕەشەی چوونه‌سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆکى حکومه‌ت کرد و هه‌ر له‌و جه‌رگه‌ى پایته‌خته‌ش رۆژنامه‌نووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر ده‌کرێ و تاوانبارداڵده ده‌درێ و فه‌وجىشی بۆ ده‌کرێته‌وە.