ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی وەڵامە لاوازەکەی قوباد و بافل کە بەناوی تیمی یەکێتییەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی شکست و بێ توانایی ئەوانە.
ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی
وەڵامە لاوازەکەی قوباد و بافل کە بەناوی تیمی یەکێتییەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی شکست و بێ توانایی ئەوانە.
کابینەی نۆیەم توانی بێ توانایی سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی لە ئیدارەدان بسەلمێنێت. سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم لە وە سەرچاوەی گرتووەکە چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکان ناکات و ئامادە نییە بەرژەوەندی گشتی بکاتە قوربانی بەرژەوەندی چەند کەسێک.
یەکێتی لە جیاتی ئەم وەڵامە لاوازە، با بێت تۆمەتباران بخاتە بەر دەم ویژدان و دادگای خەڵک ئەگەر ترسی لە هیچ نییە.
تیرۆرکردن قارەمانیەتی نیە. تاوانە و تاوانباران چیتر ناتوانن بە بودجەی حکومەت خەڵک تیرۆر بکەن.
ئەو کەسانە لاواز و شکەست خواردوون کە لە گفتوگۆ ڕا دەکەن و لە ترسی ڕەفتارەکانیان جورئەتی ڕووبەڕووبونەوەیان نییە.
سەرکردایەتی لاوازی ئیستای یەکێتی نەیتوانی بەرگەی چاکسازی بگرێت و ڕێگری لە وەزیرەکان دەکات خزمەتی خەڵک بکەن بۆ ئەوەی لەپەنای گەورە کردنی کێشەکان خۆیان بشارنەوە.
فەرموون چیتر ڕێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن مەکەن. ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوە عەرز و ئەوە گەز