ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەپەلە قوباد تاڵەبانی وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دایەوە

بەپەلە  قوباد تاڵەبانی وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دایەوە
Rudaw24

بەپەلە قوباد تاڵەبانی وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دایەوە

بەپەلە

قوباد تاڵەبانی وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دایەوە

بە‌داخه‌‌‌وه سه‌‌‌ره‌‌‌ڕاى بوونى دنیایه‌‌‌ک کێشه‌‌‌و قه‌‌‌یران و قووڵبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى زیاترى ناکۆکییه‌‌‌کان، چاوه‌‌‌ڕوان بووین بۆ یه‌‌‌ک جار سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت وه‌‌‌کسه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌تى هه‌‌‌رێم قسه‌‌‌ بکات،

 

چاوه‌‌‌ڕوان بووین په‌‌‌یامه‌‌‌که‌‌‌ى ده‌‌‌ستپێشخه‌‌‌رى بێت بۆ چاککردنى دۆخى ژیانى هاووڵاتیان و کۆتایی هێنان به‌‌‌ کێشه‌‌‌کانى نێوان هێزو لایه‌‌‌نه‌‌‌سیاسییه‌‌‌کانی ناو حکومەت بێت، به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ وانه‌‌‌بوو، ئێمە چاوەڕیی هەڵوێستێک بووین کە هەوڵێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان بەتایبەتیەکێتی و پارتی کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەنێوانیادا

ئێمە گلەیی و هەڵوێستمان هەبووە لەکردەوە و شێوازی ئیدارەدانی ئەم کابینەیە کە مەسرور بارزانی سەرۆکیەتی. گلەییەکانیشمان هیخەڵکن. پەیوەندییان بە شێوازی حوکمڕانیە، پەیوەندییان بە خراپی خزمەتگوزاریە. پەیوەندییان بە نا دادپەروەرییە لە نێوان شارێک بۆشارکی ترە. گلەییەکانیشمان گەیاندووە لەڕێی نوسراوێکەوە نەک لەمیدیا بڵاوی بکەینەوە بۆ موزایەدە کردن و چارەسەرەکانیشمانداڕشتووە لەپیناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی هەرێمەکەمان، بەڵام لەبری ئەوەی دەستی چارەسەر درێژ بکەنەوە، یاخود سەرۆکیحکومەت راستەوخۆ لێمان بپرسێت ئەرێ کێشەتان چیە? راگەیەندراوێکی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە.

لەبارەی شه‌‌‌هیدکردنى عه‌‌‌قید هاوکار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت به‌‌‌زۆری زۆردارى یه‌‌‌کێتیی و چه‌‌‌ند که‌‌‌سایه‌‌‌تییه‌‌‌ک له‌‌‌ناو یه‌‌‌کێتی تۆمه‌‌‌تباربکات، بیریان چووه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاى رووداوه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کێتی بوو داواى لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ى هاوبه‌‌‌شی کردو داواشی کرد لایه‌‌‌نه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تییه‌‌‌کانبه‌‌‌شداربن له‌‌‌ لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کان، که‌‌‌چی ده‌‌‌زگا ئه‌‌‌منییه‌‌‌که‌‌‌ى سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت هه‌‌‌ر زوو سیناریۆکه‌‌‌ى خۆیان بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌و ده‌‌‌یانه‌‌‌وێ بیکه‌‌‌نه‌‌‌ ئه‌‌‌مریواقیع، تازه‌‌‌ به‌‌‌تازه‌‌‌ سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت قسه‌‌‌ى یه‌‌‌کێتی دووباره‌‌‌ ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌و ده‌‌‌ڵێ با لایه‌‌‌نى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى بێنه‌‌‌ ناو لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کان، پاش چی! دواىئه‌‌‌وه‌‌‌ى سیناریۆکانتان بڵاوکردۆته‌‌‌وه‌‌‌، و تەواوی بودجەی هێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و هەوڵی بڕینی قووتی سەدانقارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە،

 

تازه‌‌‌ش بیرتان که‌‌‌وتۆته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م رووداوه‌‌‌ له‌‌‌ جه‌‌‌رگه‌‌‌ى پایته‌‌‌ختى هه‌‌‌رێمى کوردستان ئه‌‌‌نجامدراوه‌‌‌، پێده‌‌‌چێت سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت ئاگاى لێ نه‌‌‌بێیان نه‌‌‌یه‌‌‌وێت ئاگاى لێبێت هه‌‌‌ر له‌‌‌و جه‌‌‌رگه‌‌‌ى هەولێرە هێزێکى یاخى و له‌‌‌یاسا ده‌‌‌رچوو هەڕەشەی چوونه‌‌‌ سه‌‌‌ر ماڵی جێگری سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌تکرد و هه‌‌‌ر له‌‌‌و جه‌‌‌رگه‌‌‌ى پایته‌‌‌خته‌‌‌ش رۆژنامه‌‌‌نووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر ده‌‌‌کرێ و تاوانبار داڵده‌‌‌ ده‌‌‌درێ و فه‌‌‌وجىشی بۆده‌‌‌کرێته‌‌‌وە.

 

ئینجا سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌نراوه‌‌‌ پڕ له‌‌‌ چه‌‌‌واشه‌‌‌کارییه‌‌‌که‌‌‌ى ده‌‌‌ڵێتØ› یه‌‌‌کێتی به‌‌‌رپرسه‌‌‌ له‌‌‌و دۆخه‌‌‌ى له‌‌‌ سلێمانى، هه‌‌‌ڵه‌‌‌بجه‌‌‌، راپه‌‌‌ڕین وگه‌‌‌رمیان دروست بووه‌‌‌، چاوه‌‌‌ڕوان بووین سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت بڵێ بڕیارمدا به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کى مه‌‌‌یدانى خۆم سه‌‌‌ردانى سلێمانى و ده‌‌‌ڤه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ بکه‌‌‌م و له‌‌‌کێشه‌‌‌کان بکۆڵمه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵام به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ وەک کاری هەمیشەیی تۆمەتی بەخشیوەتەوە، به‌‌‌م هه‌‌‌نگاوه‌‌‌شی سه‌‌‌لماندى کە نایەوێت سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌تىهەموو هه‌‌‌رێمى کوردستان بێت وده‌‌‌بێ خه‌‌‌ڵکى خۆڕاگرو خۆشه‌‌‌ویستى سلێمانى بپرسن: که‌‌‌ ئه‌‌‌و سه‌‌‌رۆک حکومه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ى نزیکەی چوارساڵدا چەند جارهاتۆته‌‌‌ ئه‌‌‌و سنووره? هه‌‌‌ر جارێکیش هاتبێ بۆ قردێله‌‌‌ بڕینێک هاتووه‌‌‌و خێرا گه‌‌‌ڕاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.. بەڵێ ئابڵوقە خراوەتە سەر سلێمانی،ئەی ئابڵوقە لای ئێوە چی ئەگەیەنێت? نەدانی شایستە داراییەکانی سلێمانی چی ناو دەنێن? دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی و دابەشکردنیلەهەولێر چی ناو دەنێن? پیلانی کەمکردنەوەی داهاتی سلێمانی بۆ نانەوەی ئاژاوە نەبێت چیی پێدەڵێن? لەوەیان تەنها سیاسەتی چەوتکەڵکی نییە، ئێمە دەتوانین بەزمانی داتا و ژمارە پێتان بڵێین: بەڵێ بە پیلان ئابڵوقەتان خستۆتە سەر سلێمانی.

هەمووان دەزانن کێشه‌‌‌ى سه‌‌‌ره‌‌‌کى و گه‌‌‌وره‌‌‌ى کوردستان داهاتى نه‌‌‌وته‌‌‌ نه‌‌‌ک تەنها داهاتى ناوخۆ، ئه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت و سیاسەتەداراییەکەیەتی کە هەرێمەکەمانی کردۆته‌‌‌ قوربانى سیاسه‌‌‌تى ناڕوون و نا شه‌‌‌فافی داهاتى نه‌‌‌وت! له‌‌‌بری نیعمه‌‌‌ت، نه‌‌‌وتیان کردۆته‌‌‌ نه‌‌‌عله‌‌‌ت!

له‌‌‌ داهاتى ناوخۆش، ئه‌‌‌رێ بێ زه‌‌‌حمه‌‌‌ت پێمان بڵێن کێ ده‌‌‌زانێ داهاتى ئیبراهیم خه‌‌‌لیل چه‌‌‌نده‌‌‌? ئه‌‌‌و لیژنانه‌‌‌ى سه‌‌‌رۆکى حکومه‌‌‌ت باسیانده‌‌‌کات بۆ ناچن کۆنتڕۆڵی داهاتى ئیبراهیم خه‌‌‌لیل و حاجى ئۆمه‌‌‌ران و خاڵه‌‌‌ سنوورییه‌‌‌کانى تر بکه‌‌‌ن?

کابینه‌‌‌ى نۆیه‌‌‌مى حکومه‌‌‌تى هه‌‌‌رێمى کوردستان له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى رێککه‌‌‌وتنى سیاسی پێکهات، ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان وتمان زیاتر لەکابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین، ئێمە ئەوکات کە ئەو داوایەمان هەبوو لەخەمی ئەوە بووینکە غەدر لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان نەکرێت، کە بەداخەوە وەک پێشبینیمان کرد، غەدرەکە کرا وبەسەروزیادەوە، ئەوەش یەکێک بووە لە نیگەرانییەکانمان لە خودی سەرۆک حکومەت


1 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەپەلە قوباد تاڵەبانی وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دایەوە

بەپەلە قوباد تاڵەبانی وەڵامێکی توندی مەسرور بارزانی دایەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)