هەڤاڵ ئەبوبەکر: من داوام کردووە و هیواداریشم بەزووترین کات بگەنە ئەو بڕیارەی کاندیدێک بنێرن بۆ شوێنەکەی من
هەڤاڵ ئەبوبەکر: من داوام کردووە و هیواداریشم بەزووترین کات بگەنە ئەو بڕیارەی کاندیدێک بنێرن بۆ شوێنەکەی من
من داوام کردووە و هیواداریشم بەزووترین کات بگەنە ئەو بڕیارەی کاندیدێک بنێرن و جیاوازی نییە لە بزووتنەوەی گۆڕان بێت یان لە یەکێتیینیشتمانیی کوردستان یا هەر کەسێکی دیکە کە ئەوان رایدەسپێرن و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پەسندی دەکات بۆ ئەوەی، کە ئێمەدەستاودەستی لەگەڵ بکەین.
لە رووی ئەخلاقییەوە نەک لە رووی یاساییەوە، ئێمە بۆ چوار ساڵ هەڵبژاردراوین و من بەر لە تەواوبوونی چوار ساڵەکە، نووسراوی فەرمیمپێشکێش بە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و سێ لایەنە پێکهێنەرە سەرەکییەکەی حکومەتیشم کردووە.
چوار ساڵەکە تەواو بوو با کەسێک بە گیان و مێتۆدێکی نوێ خزمەت بە شار بکات.