کچێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە خوێندن ئاگری لە خۆی بەردا.
ڕۆژی سێ شەممە 8خەرمانانی 2722 شیوا بالوایە 14ساڵان و خەڵکی دێی بونیادی مەریوان، چەند رۆژ لەوە پێش ئاگری لە خۆی بەرداو بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە شیوای تەمەن 14ساڵ لەدوای خۆسووتاندنەکە لە پەنجەرەی ماڵەکەیانەوە خۆی فڕێ داوەتەوە خوارەوە و بەو هۆیەوە ڕانێکی شاوە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە، ناوبراو بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەوە ڕۆژی سێ شەممە گیانی لەدەست دا.
شایەنی باسە کە گوندی دێ بونیاد و گوندەکانی دەور و بەری دێ بونیاد لە مەکتەبی بەشی ناوەندی کچان بێ بەشن و هەر بەو هۆیە کچانی ئەو چەند گوندە بۆ بەردەوامی خوێندن مەجبوورن بچنە شاری مەریوان، کە ئەمەش کێشەی زۆری بۆ خوێندکارە کچەکان دروست کردووە.