ئاشکرابوو شەڕەتەقەکەی قەیوان سیتی
ئاشکرابوو شەڕەتەقەکەی قەیوان سیتی
شەڕە تەقەکە لەسەر خانووەکەی "ئەژی ئەمین" بووە
بەپێی بەدواداچوونەکان شەڕەتەقەکە لە نێوان گۆران بەرزان ئەفسەری دژە تیرۆر وهونەری رەشید ئاغا درووست بووە، کە خانووەکەی "ئەژیئەمین" دراوە بە هونەر رەشید ئاغاو گۆران بارزان ئەفسەری دژەتیرۆر رازی نەیووە هونەر بچێتە ئەو خانووەوە ببێت بە دراوسێی، هەربۆیەشەڕە تەقە بۆ ماوەی (20) خولەک لە نێوان هەردوولادا درووست بووە.
.. لە سلێمانی لە قەیوان ستی شەڕە تەقە روویدا
لە ناو قەیوان ستی لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی شەڕە تەقە روویداو ئێستا هێزێکی زۆر گەیشتوونەتە شوێنەکە.
بەپێی زانیارییەکان " شەڕەکە لە نێوان گۆران بارزان ئەفسەری دژەتیرۆری یەکێتی کە بەرپرسی هێزەکانی دژەتیرۆرە لە گەرمیان و سەرەتاسەر بەباڵی لاهور جەنگی بوو، دواتر چووە پاڵ بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ هونەر رەشێد کە ئەویش کادیرێکی یەکێتییە.
دەربارەی شەڕەکە کە زیاتر ١٥ خولەکی خایاندووەو تەقەیان لە یەکترکردووە، کێشەکە شەخسی بووە.