سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی ١٤٦ هەزار و ٥٠ ٠ دینار ڕوونکردنەوە دەدرێت
سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی ١٤٦ هەزار و ٥٠ ٠ دینار ڕوونکردنەوە دەدرێت
بانکی رەشید لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو لقی بانکەکەی لە بەغدا دیاریکراون بۆ ئەوەی دۆلار بەو کەسانە بفرۆشن کە گەشت دەکەنئەوانیش لقەکانی یەرموک و راغبەخاتوونن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت دۆلار بکڕن ئەوا راستەوخۆ بڕە پارەکە دەخەنە سەر هەژماری کارتی بانکەکە و ئەوانەیهەڵگری کارتەکەنین بەگوێرەی بەڵگەنامە فەرمییەکان کارەکانیان بەرێدەکرێت.
وتیشی، "ئەو بڕە پارەیەی کە دەدرێت بریتییە لەبڕی ١٠ هەزار دۆلار تەنها بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گەشت بۆ دەرەوەی عێراق بکەن، و بەهایهەر دۆلارێک بە ١٤٦٥ دینار دیاری دەکرێت."
ئەمەش یەکێکە لەو رێگایانەی کە حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق لە رێگەیەوە لە هەوڵدایە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.