بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە شاخى گۆرنۆک/بێخاڵ سەر بە قەزاى رواندز دوو هاووڵاتى بەرمین کەوتن و بریندار بوون.
بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لە شاخى گۆرنۆک/بێخاڵ سەر بە قەزاى رواندز دوو هاووڵاتى بەرمین کەوتن و بریندار بوون.
بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەردوو هاووڵاتیەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى رواندز و یەکێکیان بەهۆى ئەوەىپێى لەسەر مینەکە داناوە قاچێکى لە دەست داوە و برینەکەی سەختە، بۆیە لە نەخۆشخانەى رواندزەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەىئاشتى لە سۆران.
یەکێک لە بریندارەکان لە دایکبووى 1998 دانیشتووى رواندز/گەرەکى شەهیدانە و کەللە سەرى بریندارە و بارى تەندروستى جێگیرە وچارەسەرى پێویستى بۆ کراوە، ئەوەى تریان لەدایک بووى 1991ـە و خێزاندارە ودانیشتووى رواندزە و فەرمانبەرە لە فەرمانگەى کارەباىرواندز.