لە سلێمانی کوڕێک باوکی خۆیی کوشت و هەڵهاتووە
لە سلێمانی کوڕێک باوکی خۆیی کوشت و هەڵهاتووە
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی (زەرگەتە)ی سلێمانی، کوڕێک باوکی خۆی لە خەودا کوشت.
باوکەکە تەمەنی 40 ساڵە و ناوی (هەرێم)ە، پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکیدادی سلێمانی کراوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند: "دوای ڕووداوەکە، کوڕەکە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە و پۆلیس بەدوایدادەگەڕێت."