لە وەزارەتی داراییەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستان
لە وەزارەتی داراییەوە بۆ
سەرجەم فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستان
بەپێی نووسراوێکی ئاوات شێخ جەناب کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە و تێدا هاتووە، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینکراون و رێکارەکانیان تەواو بووە، بەپێی رێنوێنییەکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ.
بەپێێ نووسراوێکی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری کە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانکراوە، بڕیار درا بە درێژکردنەوەی هەردوو گشتاندنی ژمارە 19ـی ساڵی 2020 و ژمارە شەشی ساڵی 2022 بۆ ماوەی 60 ڕۆژ تایبەتبە خانەنشینی.باس لەوەش کراوە، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین کراون و پاداشتی خانەنشینیان وەرگرتووە، دووبارە دادەمەزرێنەوە یاندەگەڕێنەوە سەر کار، دوای دەرچوونی ئەو گشتاندنە بەپێی ڕێنوێنییەکانی ژمارە 106ـی ساڵی 200 و ژمارە شەشی ساڵی 2011،مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتی و سەرۆکی فەرمانگەکە، بەرپرس دەبن و رێکاری یاساییان بەرانبەردەگیرێتەبەر.
ئەو گشتاندنەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و گەڕاندنەوەی مافی فەرمانبەرانی خانەنشین کراوە، تا سوودمەندبن لەو مافە داراییانەی هەیانە و شایستەن وەریبگرن. وێنەی نوسراوەکە