کەشناسی: هەفتەی داهاتوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کەشناسی: هەفتەی داهاتوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
زانیاری لە کۆمێنتە
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی ئایندەدا نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ناوچەکانمان ئەگرێتەوە کەبارانێکی کەمی لەگەڵ ئەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەگوێرەی دواین زانیاری سەر نەخشەکانی کەشوهەوا لە سەرەتایهەفتەی ئایندەدا نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ناوچەکانمان ئەگرێتەوە کە بارانێکی کەمی لەگەڵ ئەبێت زیاتر بۆسەرناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کاریگەری ئەبێت".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "سەبارەت بە ماوەکانی دواتر تا 25-1-2023 کەش بەشێوەیەکی سەقامگیر ئەمێنێتەوە لەم ماوەشدا پلەکانیگەرما چەند پلەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە و وە هەرچەندە ماوەکەشی دوورە ان شائ الله گۆڕانکاری ڕوونەدات دوای ٢٥ ی مانگبۆ سەرەتای مانگی دوو لەم ماوەیەدا ئەگەری دەستپێکردنەوەی بەفر و بارانبارینی باش ئەبێت لەناوچەکەدا".