مه‌سرور بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن کۆبووه‌وه.
مه‌سرور بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن کۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د عه‌لی، سه‌رۆکی پهرلهمانیئوردن کۆبووه‌وه , تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی کرد.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم، ئه‌مڕۆ چوارشەممە، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پەرلەمانیی ئوردنی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد سەفەدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، سڵاو و رێزی شا عەبدوڵلای، پاشای شانشینی ئوردنی بە سەرۆکی حکومەتیههرێمی کوردستان گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
هه‌روه‌ها سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینیئوردنی دا و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئوردن لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵایحکومەتی عێراقی کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ بەغدا، لە تویتێکدا رایگەیاند، "گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌غدا و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نوێی عێراقکاربکهن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌کی باشتر و پرشنگدارتر بۆ گه‌له‌که‌مان بونیادبنێین".