ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

سەرۆکی حکومەت وردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا دەکات

سەرۆکی حکومەت  وردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا دەکات
Rudaw24

سەرۆکی حکومەت وردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا دەکات

سەرۆکی حکومەت  وردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا دەکات

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ئه‌‌‌مڕۆ لە بەغدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بەڕێز محه‌‌‌مه‌‌‌د ش٠Šاع سوودانى، سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌ز٠Šرانى عێراقى ف٠Šدراڵ کۆبووینەوە‌.

 

له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌دا جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور وکارنامەی وەزاریی کردەوە.

ئاماژەمان بەوە دا کە ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها باسمان لەوە کرد کە ئێمەڕێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

سەرۆک وەزیرانی فیدرال دووپاتی کردەوە کە خواستێکی بەهێزیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرالی بۆ ساڵی 2023 ووردەکاییەکانی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵدا.

هەروەها گفتوگۆمان دەربارەی هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرالیمان کرد، هەروەک لە ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆپێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاریدا هاتووە .

 

هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پێویستی جارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ هەردوو تەوەری پەیوەندیدار بە بودجە و نەوتو گاز لە چوارچێوەی دەستووردا.

گرنگی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و دەستەبەرکردنی مافە دەستووریەکانی هێزی پێشمەرگەی کورستان وەک بەشێک لەسیستەمی بەرگریی عێراقی فیدراڵ و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال , چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوون.

 


1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆکی حکومەت وردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا دەکات

سەرۆکی حکومەت وردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی ئاشکرا دەکات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)