ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی

مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی  ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی
Rudaw24

مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی

مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی

 

پاش ئەوەی لە بەرواری ٢٠ ٢٢/١٢/٧ لە لایەن چەند بەڕێزێکەوە پەیوەندی کرا بە مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانەوە، سەبارەت بە کەسێکبەناوی (مریوان کریم شریف)، کە باوک و برایەکی شەهیدی یەکێتییە و بەهۆی خراپی بارودۆخ و گوزەرانیەوە، کرێچیە و لەلایەن خاوەنموڵکەکەوە پێی وتراوە کە دەبێت چۆڵی بکات.

 

وەک مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران پەیوەندیمان پێوە کرد کە سەردانمان بکات، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەدەم داواکەیەوە هاتین و لەلایەنهەڤاڵ (بورهان سەعید سۆفی)یەوە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و یەکێتییانە بڕی (٥٠ ٠ ،٠ ٠ ٠ ) پێنج سەد هەزاری دیناری وەک هاوکاری پێدرا،پاشان داوای نوسراوێکی کرد بۆ سکرتارییەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی هاوکاری کردنی زیاتری،ئێمەش لەسەر متمانە نوسراوەکەمان بۆ کرد، هەرچەندە هیچ بەڵگەنامەیەکی شەهیدانی پێنەبووە بە بیانوی ئەوەی بەڵگەنامەی شەهیدەکانیلە شاری کەرکوکە لای دوو خوشکی بەجێی هێشتووە.

 

کۆتاجاریش لەبەرواری ٢٠ ٢٣/١/٩ بۆ جاری دووەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی بڵاو کراوەتەوە کە گوایە بێ لانەیە و لەسەر شەقامدەخەوێت. پاش بیستنی ئەم هەواڵە دووبارە بانگهێشتی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانمان کردەوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ووردبۆمان دەرکەوت، ئەم کەسە ناسنامەی ساختەی بەکارهێناوە و هیچ شەهیدێکی لەناو لیستی شەهیدانی سەنگەری یەکێتیی نیشتمانییکوردستاندا نیە و ئەم بابەتە بەسەر ئێمەشدا تێپەڕیوە.

 

لە کۆتایدا ڕایدەگەیەنین بەهیچ جۆرێک ئەم کەسە کەسوکاری شەهید نیە و بە فێڵ و ساختە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی ناوی پیرۆزی شەهیدبەکارهێناوە. وە هەروەها داواکارین لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە بەدواداچوونی وورد و پڕۆفێشناڵانە بکەن سەبارەت بەو هەواڵ و زانیاریانەیکە بڵاوی دەکەنەوە.

 

مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران

٢٠ ٢٣/١/١٠ 

 


1 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی

مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)