وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ ساڵى 2023 ڕادەگەێنێت،
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ ساڵى 2023 ڕادەگەێنێت،
کە ئەولەویتى کارکردن لەمساڵدا فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەییە لە هەرێمى کوردستان و ئامادەکردنى ڕێنماییەکانىتاقیکردنەوەکان، سەنتەرى ڕاوێژکارى قوتابیان و خوێندکاران، هەروەها داڕشتنەوەى سیاسەتى وەزارەت و ڕاسپاردنى زانکۆکانبەمەبەستى ئەنجامدانى ڕوپێوى بازاڕ و گونجانى لەگەڵ پرۆگرامەکانى خوێندن.
د. ئارام محهمهد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئهمڕۆ سێشهممه لهمیانی کۆبونهوهیهکدا رایگەیاند، "ئەولەویەتى کارکردنمانبۆ ئەمساڵ بریتى دەبێت لە پەرەپێدانى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى و بەردەوامى ڕێفۆرمى خوێندنى باڵا و بەستنەوەى زیاترى ناوەرۆکىپرۆگرامەکانى خوێندن بە پێداویستییەکانى بازاڕى کار". هەروەک ئاماژەى بە دواین ئامادەکارییەکانى خوێندنى دیپلۆمى باڵا و ماستەر ودکتۆرا بۆ ئەمساڵ کردو فەرمانگەى تایبەتمەندى ڕاسپارد بۆ خستنەڕوى دواین ئامادەکارییەکان.
لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى وەرگرتن، تاقیکردنەوەکان، سەنتەرى ڕاوێژکارى قوتابیان و خوێندکاران وگرانتى توێژینەوەى زانستى و ئەنجامدانى کۆنفرانسە زانستییەکان بەتایبەت لەبوارى TVET و پرۆگرامەکان و یاسا و زمانى کوردى وبابەتەکانى تر تاوتوێکرا.
لەبارەى گرنگى ئەنجامدان و پاڵپشتى کردنى توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان، وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیکردەوە، "دەبێتهەمیشە ئەو ڕاستیەمان لەپێش چاو بێت کە توێژینەوەى زانستى سەرچاوەى گەشەپێدانى هەمەلایەنەى وڵاتەکەمانە، گەشەکردنى ئابورى،سیاسى و کۆمەڵایەتى هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بەتوێژینەوەى زانستى ببەستێت، بۆیە ئێستا لە هەموکات زیاتر سێکتەرەجیاوازەکانى هەرێمەکەمان و کێشەکانمان پێویستى بەڕێنوێنى توێژەرەکانمانە، زانکۆکان و توێژەرەکانمان دەبێت هاوکار بن لەچارەسەرکردنی ئەوپرسانەی کە لەسەر ئاستی نیشتمانی پێویستیان بە توێژینەوەى زانستیی هەیە".