سامانه سروشتیه‌کان دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی له ده‌وروبه‌ری پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ده‌ستپێده‌کات".
سامانه سروشتیه‌کان
دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی له ده‌وروبه‌ری پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ده‌ستپێده‌کات".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 252 هه‌زار و 401 خێزان له‌ناوچه شاخاوییه‌کاندابه‌شکراوه، له‌قۆناغی دواتریشدا له ده‌وروبه‌ری پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان دابه‌شکردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌کات.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، تاوه‌کو 10ی (کانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانیکانزایی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان له‌ڕێگای تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی نه‌وت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 50 ملیۆن و 480 هه‌زار و 200 لیتری نه‌وتی سپی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی کوردستان دابه‌شکردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، به‌پێی دواین ئامار تاوه‌کو ئێستا 252 هه‌زار و 401 خێزان له پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی سودمه‌ندبون وپرۆسه‌که‌ش به‌رده‌وامه".
سه‌باره‌ت به‌دابه‌شکردنی به‌شه نه‌وتی هاوڵاتیان له‌ناو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان رونیکردۆته‌وه، "دوایته‌واوبونی قۆناغی دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی له ناوچه شاخاوییه‌کان، قۆناغی دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی له ده‌وروبه‌ری پارێزگاکان و ئیداره‌سه‌ربه‌خۆکان ده‌ستپێده‌کات".