گرێبەستى ٥٠ ساڵەى نەوتى هەرێم گرفت بۆ بودجەى عێراق و هەرێم دروست دەکات دروستدەکات
گرێبەستى ٥٠ ساڵەى نەوتى هەرێم گرفت بۆ بودجەى عێراق و هەرێم دروست دەکات دروستدەکات
وردەکاری زیاتر
عەبدولهادی موحان، ئەندامی پەرلەمانتارى
هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسایى سەر بەنورى مالیکى بە ماڵپەڕى" ئێرس نیوز"ی عێڕاقى راگەیاندووە، بەپێی ئاماژەکان پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق دەکەوێتە مانگی حوزەیرانی داهاتوو یان درەنگتر ئەویش بەهۆی ناکۆکییە قوڵەکانی نێوان هەرێم و بەغدا .
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە هێشتا ناکۆکی نێوان هەرێم و ناوەند یەکلایی نەکراوەتەوە، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان بۆماوەی ٥٠ ساڵ نەوتیبە تورکیا فرۆشتووە و تا ساڵی ٢٠ ٢٤ پارەکەی وەردەگرێت.
ئەو پەرلەمانتارە عیراقییە تەئکیدی لەوەشکردوەتەوە هەرێم خاوەنی یەک بەرمیل نەوتی خۆی نییە تاوەکو پابەندبوونی بەرامبەر بەبەغداجێبەجێبکات، ئەمە جگە لەوەی رێگەش بەحکومەتی فیدراڵی نادات کۆنترۆڵی دەروازەکان بکات وتەواوی داتاکانی باج و گومرگیشی رادەستبکات.