بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:
مەفرەزەکانی نوسینگهی ڕۆژئاوای بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی دزیبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لەبهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوه، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسلێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دوای گەڕانو بەدواداچونەکان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگهی ڕۆژئاوای بهشی پۆلیسینههێشتنی تاوانهوه بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێتو دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تۆمەتبار دزیبووی.
تۆمەتبار (ب، ئـ، ف) لەدایکبووی 1988 دانی بهتاوانهکهیدا ناوهو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینهوهکان بهردهوامه.