ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەپەلە.. بانکی ناوەندی کۆنترۆڵی لە دەستدا بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار زانیاری گرنگ..

بەپەلە..  بانکی ناوەندی کۆنترۆڵی لە دەستدا بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار  زانیاری گرنگ..
Rudaw24

بەپەلە.. بانکی ناوەندی کۆنترۆڵی لە دەستدا بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار زانیاری گرنگ..

بەپەلە..

بانکی ناوەندی کۆنترۆڵی لە دەستدا بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار

زانیاری گرنگ..

 

 

عێراق دراوێکی جیاوازتر چاپدەکات..

بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلارو ئابوری عێراق

 

تائێستا  بانکى ناوەندى نەیتوانیووە سەرکەوتوو بێت

لەکۆنترۆڵکردنى دۆخەکە و تادێت نرخى دۆلار بەرزدەبێتەوە و بەهاى دینارى عێراقیش دادەبەزێت. دوا پلانی ئەو بانکەش ئەوەیە، کار بۆچاپکردنى دراوێکى نوێ دەکات.

 

لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى (الجزیرە)ى قەتەرى "مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراقى ئاشکراى کردووە، بەهۆیکەمبوونەوەی دراوی نەختینەی عیراقی و زۆر بەکارهێنانی لەئاڵوگۆرادا ، کار بۆ دەرکردنی دراوی نوێ دەکەن کە ئەگەری ساختەکردنیکەمبێت و تایبەتمەندی ئەمنی لەدیزاینیدا هەبێت".

 

دەشڵێت" چونکە بەهۆی بەرەو پێشچوونی تەکنەلۆژیاوە سوود لەساختەکردنی دراوەکان دەکرێت".

 

بەپێى زانیارییەکانى بینەر کە لەسەرچاوە ئاگادارەکانەوە بەدەستى خستووە، ئەو بانکە لەشکستهێنانى بۆ کۆنترۆڵى دۆخەکە نزیکبۆتەوە وئێستا چارەسەرى ئەو پرسە کەوتۆتە دەرەوەى تواناکانى بانکەکە.

 

بینەر ئەوەشى زانیووە، ئەو بانکانەى کە لەلایەن ئەمەریکاوە سزا خرایە سەریان بەشێکیى زۆریان پەیوەندى بەگروپە میلیشیانەوە هەیە وتائێستاش هەر پارەیەک بکەوێتە بازاڕەوە بەرەو ئێران یاخود وڵاتانى ترى دەبەن.

 

لەو بارەیەوە، جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق تایبەت بە بینەرى ڕاگەیاند، بانکى ناوەندى ناتوانێت بەبێ پسوڵەىدروست پارە بخاتە بازاڕەکانەوە پێناچێت پرسەکە پەیوەندى بەشکستى بانکەکەوە بێت بەڵکو پەیوەستە بەحکومەتەوە.

 

ووتیشى ، حکومەت جورئەتى ئەوەى نیە بڕیارێک بدات بۆ ڕێگرى کردن لەناردنى پارە بەرەو وڵاتان بەتایبەتى ئەوەى کە مافیاکان دەیکەن وئەوانەش لایەنێک و دووان و سیییان نین و تائێستاش حکومەتى عێراق نەیتوانیووە ئەوە چارەسەر بکات بۆیە هەر پارەیەک بخرێتە بازاڕەوەئەمانە قاچاخچێتى پێوە دەکەن و ئەمەریکاش باش دەزانێت بەڵام باکى بەوەش نیە بەهاى دینارى عێراقى چى لێدێت.


2 ساڵ و 2 مانگ و 30 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەپەلە.. بانکی ناوەندی کۆنترۆڵی لە دەستدا بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار زانیاری گرنگ..

بەپەلە.. بانکی ناوەندی کۆنترۆڵی لە دەستدا بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار زانیاری گرنگ..

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)