بەپەلە ڕاپۆرتێکی نهێنی بافڵ تاڵەبانی نیگەران کردوە..?!
بەپەلە
ڕاپۆرتێکی نهێنی بافڵ تاڵەبانی نیگەران کردوە..?!
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ساڵی رابردوو دیداری یه‌کێتی ئه‌نجام دا و دواتر له‌لایه‌ن هه‌موو ئۆرگانه‌کانی ئه‌و حزبه‌وه، راسپارده بۆگۆڕانکاری درا به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حزبه. هه‌رچه‌نده له دوای دیداره‌که‌وه هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ناو حزبه‌که‌دا نه‌کراوه جگه له تاکڕه‌وییه‌کانی‌بافڵ تاڵه‌بانی، به‌ڵام به‌رده‌وام راپۆرت له‌سه‌ر دۆخی یه‌کێتی و ناوچه‌که ئاماده ده‌که‌ن.
ئه‌وانه‌ی ئێسته چاوڕوونی ده‌ده‌نه بافڵ و قوباد تاڵه‌بانی، هه‌ر ئه‌وانه‌ن که سه‌رپه‌رشتیاری دیداری یه‌کێتی بوون، به‌ڵام ئێسته به جۆرێکی ترراپۆرتی مانگانه ئاماده ده‌که‌ن. له راپۆرتی مانگی کانوونی یه‌که‌م راپۆرتی ئه‌و ژووره نهێنییانه‌ی یه‌کێتی، تا ئاستێکی زۆر بافڵ تاڵه‌بانی‌تووڕه کردووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و ژوورانه‌ی یه‌کێتی له راپۆرتی کۆتادا پێیان وابووه، که یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له دوای رووداوه‌کانی هه‌شتی‌ته‌مووز، گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌کردووه و ئه‌و به‌رگه نه‌بووه که چاوه‌ڕوان ده‌کرا بۆ یه‌کێتی بپۆشرێ به‌بێ لاهوور شێخ جه‌نگی. واتا ئه‌وانپێیان وابووه "یه‌کێتی نوێ" نوێ نه‌بوو.
راپۆرته‌که به‌ڕوونی باسی له دۆخی یه‌کێتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق کردووه و ده‌ڵێن، جگه له چه‌ند هێزێک، پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی باش نین،نموونه‌یشیان به دیاریکردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق هێناوه‌ته‌وه که به ئاره‌زووی یه‌کێتی هه‌ڵنه‌سووڕاوه و ئه‌و کاره‌یش بووه هۆی‌دوورکه‌وتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح.
پارتی و یه‌کێتی پێوه‌ندییه‌کانیان ئاڵۆزن و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تیش له کێشه‌دایه
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستانیش، پارتی و یه‌کێتی پێوه‌ندییه‌کانیان ئاڵۆزن و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تیش له کێشه‌دایه، وه‌زیره‌کانی یه‌کێتی‌به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا دابه‌ش بوون و به‌شێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بچنه‌وه ناو حکوومه‌ت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به ئاشکرا رای خۆیان ده‌رببڕن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش کراوه که له‌م قۆناغه‌دا، گۆڕان له پارتی نزیکتره به‌راورد به یه‌کێتی، بۆیه به‌پێویستیان زانیوه که "یه‌کێتی ئه‌ومامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بگۆڕێ". هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه که له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان که‌س له ناو یه‌کێتییه‌وه به ئاشکرا و نهێنی،پێوه‌ندییان به پارتییه‌وه کردووه که هه‌موو ئه‌مانه له ماوه‌ی داهاتوودا کاریگه‌ری و زیانه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێ.
دووپات له‌وه‌یش کراوه‌ته‌وه که له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌دا، یه‌کێتی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئێران له پێوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌دایه، له کاتێکدا ئێرانیش خۆی له‌کێشه‌ی قووڵی بنیاتیدایه و مه‌ترسی رووداوی ناوخۆیی له‌سه‌ره، له دوای قاسم سلێمانی هه‌ژموونی له‌سه‌ر عێراق تا دێت که‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده راپۆرته نهێنییه‌که به ئاشکرا باسی داڕمانی یه‌کێتی نه‌کردووه، به‌ڵام خاڵه نه‌رێنییه‌کانی زیاتر خستووه‌ته ڕوو له‌وه‌ی داهاتووی‌یه‌کێتی چۆن ده‌بێت و به‌ره‌و کوێ ده‌چێ. وه‌ک هیچ ئاسۆیه‌کی روونی نه‌هێشتووه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ی باسیان له پێوه‌ندی به هێزی یه‌کێتی له‌گه‌ڵرۆژئاوای کوردستان کردووه.